وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئه‌مرۆ له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندڵان ده‌ست پێده‌كات.

به‌مه‌به‌ستى پێشگیرى له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان و هه‌وڵدان بۆهێشتنه‌وه‌ى هه‌رێم به‌پاكى كه‌ماوه‌ى زیاتر له‌ 12 ساله‌ هیچ حاله‌تێكى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

بریاره‌ى رۆژى 14-9-2014 تا 18-9-2014 له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌لمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى به‌رێوه‌بچێت له‌وچوارچێوه‌یه‌ش پێویسته‌ ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج سالێدایه‌ بكوترێن كه‌ژماره‌یان 831355 منداڵى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و 113897 منداڵى ئاواره‌ى پارێزگاكانى عێراق  كه‌روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ له‌گه‌ڵ كوتانى 20657 منداڵى په‌نابه‌رى رۆژئاوا كه‌به‌هۆى ناله‌به‌راى بارودۆخى وولاته‌كه‌یان روویان له‌هه‌رێم كردوه‌.

بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى 2115 تیم و 4730 سه‌رپه‌رشتیار به‌شدارى ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك داواش له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنى منداڵه‌كان له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى بیان كوتن بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو نه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروست باشبن.