وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى كوتانى مندالان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌99،85% بوه‌


له‌هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى كوتانى مندالان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌99،85% بوه‌
تائێستا هیچ حاله‌تیكى ئیفلیجى مندالان تۆمارنه‌كراوه‌
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌وچوارچێوه‌یه‌ش رێژه‌ى كوتانى مندالان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌99،85% بوه‌ بۆئه‌مه‌ش سوپاس و ستایسى دایكان و باوكان ده‌كه‌ین كه‌به‌ده‌نگ داواكارى كوتانى منداله‌كانیان چوون له‌پێناو ته‌ندروستیه‌كى سه‌لامه‌ت و داهاتویه‌كى گه‌ش بۆنه‌وه‌كانمان،
هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌هه‌رێمى كوردستان (684694) مندالى خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵى ده‌گرته‌وه‌ بۆئه‌مه‌ش (684243) مندال له‌وهه‌ڵه‌مه‌ت كوتران سه‌ربارى كوتانى (12337) مندالى ئاواره‌ كه‌ ئێستا له‌كامپه‌كان نیشته‌ جێن، هه‌روه‌ك به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تمان تا ئێستا هیچ حاله‌تێكى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌ناو مندالانى كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌،
بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیاله‌ ستایش كردنى دایكان و باوكان بۆ كوتانى منداله‌كانیان هاوكات سوپاسى ده‌زگاكانى راگه‌یاندیش ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو كاریان له‌سه‌ر لایه‌نى رۆشنبیرى و هۆشیارى خێزانه‌كان كرد له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌بڵاو بونه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانى هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت