وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاداشتنامه‌یه‌کی له‌ یه‌کتر گه‌یشتن بۆ هاوکاریکردن

یاداشتنامه‌یه‌کی له‌ یه‌کتر گه‌یشتن بۆ هاوکاریکردن


یاداشتنامه‌یه‌کی له‌ یه‌کتر گه‌یشتن بۆ هاوکاریکردن له‌ بواره‌کانی ته‌ندروستی و ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکی، له‌ نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فێربوونی پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران

له‌گه‌ل به‌هیزکردن وزیاتر هاوکاریکردنی نێوان دوو هه‌رێمی موسلمان و دۆست که‌ ئه‌وانیش کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانی ته‌ندروستی له‌گه‌ل بایه‌خ دان به‌ سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له‌ نۆڤێمبه‌ری 2011 . به‌شێکی تری یاداشتنامه‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ بریتیه‌ له‌ 9 به‌ند که‌ له‌ بارودۆخێکی دۆستانه‌ و له‌یه‌کتر گه‌یشتنێکی باش و په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران.

‌هه‌ردوو لایه‌ن رازی بوون له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ی خواره‌وه‌ له‌گه‌ل ویسته‌ هاوبه‌شه‌کان و مافه‌یه‌کسانه‌کان.

 

به‌ندی(1)

هاوکاریکردن له‌ بواره‌کانی زانستی و توێژینه‌وه‌و فێرکردن له‌ پزیشکی وزانسته‌کانی پزیشکی

1.به‌ستنی کۆنفرانسی زانستی و سیمینار و کۆبونه‌وه‌ له‌ نێوان زانکۆ و سه‌نته‌ره‌ زانستیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

2.به‌رده‌وام ئالوگۆرکردنی به‌رنامه‌ی سیمینار و کۆنفرانسه‌کان و سه‌ردانی کردنی که‌سه‌ شاره‌زا و پسپۆریه‌کانی هه‌ردوو وڵات.

3.ئالوگۆرکردنی زانیاری و شاره‌زایانی بواری سیسته‌مه‌کانی فێرکردنی ته‌ندروستی وه‌ نوسراوی زانستی له‌ زانسته‌کانی پزیشکی و زانکۆکانی هه‌ردوو وڵات.

4.دروستکردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی و هاوکاری په‌روه‌رده‌یی نێوان زانکۆیه‌ پزیشکی زانستی وپه‌یمانگاکانی توێژینه‌وه‌ی هه‌ردوو ولات.

5.کردنه‌وه‌ی چه‌ند خول و کۆرسه‌ک بۆ پزیشکان وکه‌سه‌ شاره‌زاکانی بواری ته‌ندروستی کوردستان له‌ ولاتی ئێران، خه‌رجی ئه‌و کۆرساتی فێرکردنه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ رێمی کوردستان ده‌درێت، له‌یه‌که‌م دیمانه‌دا ئه‌و کۆرسانه‌ ده‌گرێته‌وه‌(زانستی مامانی، نه‌خۆشی ژنان، داووده‌رمانی ناوه‌وه‌، دکتۆری خێزانی، تیشک، ده‌رمانخانه‌، داووده‌رمانی گشتی کۆمه‌ل، تاقیگه‌یی، کرداری پزیشکی ددان، خۆراک وکۆنترۆلی جۆری ده‌رمان

6.کردنه‌وه‌ی کۆرسی فێرکردنی که‌سانی تایبه‌ت و شاره‌زا له‌ بواری زانسته‌کانی پزیشکی له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو وڵات بێت.

7.ئالوگۆرکردنی پرۆفیسۆره‌کانی زانکۆی پزیشکی وکۆرساتی پزیشکی

8.ئالوگۆرکردنی سه‌رپه‌رشتیارانی دکتۆرا و قوتابی دکتۆراو  بۆ توێژینه‌وه‌کان له‌ کۆرسه‌کانی ته‌ندروستی و زانسته‌کانی.

9.هه‌لسه‌نگاندن و چاوپێداخشانه‌وه‌ به‌بروانامه‌کان له‌هه‌ردوو وڵات به‌ گوێره‌ی یاساکنی هه‌ردوو وڵات.

10. چاوپێداخشانه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ رێگای زیادبوونی ژماره‌ی زانایان.

11.به‌خشینی زانایی بۆ.............. قوتابیه‌کان له‌.................... کۆرس له‌ ...........ئاست.

12.دامه‌زراندنی زانکۆیه‌کی به‌یه‌که‌وه‌ به‌ست و که‌ شوێنه‌که‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان بێت.

13.ئالوگۆرکردنی قوتابیه‌کان بۆ زیادکردنی پراکتیکی وه‌ بیردۆزی زانستی قوتابیه‌کان.

 

به‌ندی(2)

هاوکاری کردن له‌ داوو ده‌رماندا

1.ئالوگۆرکردنی تۆمار و ده‌رچوونی بنه‌ماکانی چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمان له‌ ئینگلیزدا .

2.دروست کردنی سیسته‌مێکی تۆماری ده‌رمانی له‌یه‌ک چوو که‌ به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و تۆماری ده‌رمانه‌ و چاودێری کردنه‌که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بێت له‌هه‌ردوو وڵات، له‌باره‌ی کارگه‌ی ده‌رمان له‌هه‌ریه‌ک له‌و دوو وڵاته له‌ کێشه‌ی تۆمارکردن و ده‌رچوونی به‌رهه‌مه‌کان و پێدانی بروانامه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌کێک له‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌ لایه‌نه‌که‌ی تر پێوانه‌ی پێویستی بروانامه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ بهێنێت ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی که‌هه‌یه‌ له‌لیستی ره‌سمی ده‌رمان بێت.

3.پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌ک له‌ده‌رمانسازان له‌گه‌ل دوویان سێ پسپۆر له‌هه‌ریه‌ک له‌و دوو وڵاته‌ بۆ چاوپێداخشانه‌وه‌ و ناساندنی پێویستیه‌کانی ده‌رمانسازان و که‌رسته‌ی خاوی ده‌رمانی هه‌ردوو وڵات، ئه‌وه‌ش ده‌بێت کرابیێت به‌ رێگای هێنان و ناردن، چاوپێداخشانه‌وه‌یه‌ک بۆ پێویستی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌رمان به‌هوکاری که‌رتی تایبه‌تی،ناساندنی شوێنه‌کان بۆ هاوکاری کردنی ده‌رمانسازان، ناساندنی شوێنه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆجی و ته‌کنیکی زانیاری بۆ هه‌ردوو وڵات.

4.وڵاتی ئێران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ دامه‌زراندنی تاقیگه‌یه‌کی کۆنترۆلی ده‌رمان له‌ کوردستانی عێرق.

5.هه‌ردوو وڵات هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ هاندانی که‌رتی تایبه‌تی بۆ به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی ده‌رمان و هه‌موو که‌لوپه‌لێکی ته‌ندروستی له‌هه‌ردوو وڵات.

6.ئالوگۆری شاره‌زایان به‌هۆی کۆرسی فێرکردن بۆ پسپۆرانی ده‌رمان و خۆراک، ئه‌گه‌ر داواکاری کۆرسی فیرکردنه‌که‌ خه‌رجیه‌که‌ی له‌لایه‌ن ولاته‌که‌یه‌وه‌ بدریت.

7.هه‌ولدان و پشتگیری کردن بۆ ئاسان کردن و ئه‌کتیڤ کردنی هه‌ردوو ولات له‌ کردنه‌وه‌ی پێشانگاو نمایشکردن له‌هه‌ردوو ولات.

8.هه‌ردوو ولات ئاماده‌باشی خۆیان نیشاندا بۆ به‌ستنی سیمیناری زانستی له‌ بواری ده‌رمان و که‌ل و په‌لی پزیشکی له‌هه‌ردوو وڵات.

 

به‌ندی(3)

هاوکاری کردن له‌ بواری پزیشکی و که‌لوپه‌لی تاقیگه‌یی

1.ئالوگۆرکردنی بنه‌ماکان که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ تۆمارکردن و ده‌رچوونی بروانامه‌ی تاقیگه‌یی بروانامه‌ی پزیشکی له‌هه‌ردوو وڵات.

2.به‌شێوه‌یه‌کی هاوتای پزیشکی گروپێکی کار بۆ که‌لوپه‌لی تاقیگه‌ی وتاری لاگال ناساندنی دوو پسپۆر به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بۆ چاوپێداخشانه‌وه‌ هه‌روه‌ها هاوکاری کردن له‌ بواری کارگه‌یی و ئاماده‌یی له‌ پزیشکی وه‌ که‌لوپه‌لی تاقیگه‌یی وتاری که‌ پێویست بیت له‌لایه‌ن هه‌ردوو ولاته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها زیادکردنی هه‌نارده‌کان بۆ مه‌به‌ستی فرۆشتن،وه‌ چاوپێداخشانه‌وه‌ به‌ شته‌ گونجاوه‌کان بۆ وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ به‌رهه‌می پزیشکی که‌لوپه‌لی تاقیگه‌یی وتاریی، هاوکاری کردن بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌نه‌لۆجیا و ته‌کنیکی زانیاری له‌ بواری پزیشکی و که‌لوپه‌لی تاقیگه‌یی وتاریی له‌نێوان هه‌ردوو ولات.

3.هه‌ولدان و پشتگیریکردن بۆ ئاسان کردن و ئه‌کتیڤ کردنی هه‌ردوو ولات له‌ کردنه‌وه‌ی پێشانگای که‌لوپه‌لی پزیشکی که‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو ولات بکرێت.

4.ئالوگۆری شاره‌زایان به‌هۆی کۆرسی فێرکردن بۆ پسپۆرانی پزیشکی و تاقیگه‌ی، ئه‌گه‌ر داواکاری کۆرسی فێرکردنه‌که‌ خه‌رجیه‌که‌ی له‌لایه‌ن ولاته‌که‌یه‌وه‌ بدرێت.

5.ولاتی ئێران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ پشتگیری ته‌کنیکی و خزمه‌تی ئه‌ندازه‌یی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ و هه‌ول بۆ خزمه‌تی راوێژکاری له‌ بواری تایبه‌ت به‌ که‌لوپه‌لی پزیشکی و ئالوگۆری که‌سی شیاو و شاره‌زا.

6.حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ رێگه‌ خۆش کردن بۆ کردنه‌وه‌ی پێشانگای که‌لوپه‌لی پزیشکی کاتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ریمی کوردستان.

7.هه‌ردوو ولات ئاماده‌باشی خۆیان نیشاندا بۆ سیمیناریکی زانستی هاوبه‌ش له‌ بواری ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکی له‌هه‌ردوو ولات.

8. جیبه‌جیکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆنترۆلی جۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی پزیشکی ئیران له‌گه‌ل ره‌چاو کردنی ستانداردی عێراقی بۆ زیادکردنی هێنانی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ باشترین کوالیتی بۆ کوردستانی عێراق.

 

به‌ندی(4)

هاوکاریکردن له‌ بواره‌کانی چاره‌سه‌ر کردن و فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌کان

1.به‌ستنی کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش، چه‌ند وۆرک شۆپێک له‌سه‌ر روودانی کاره‌ساتی ته‌ندروستی، نوێکردنه‌وه‌ی  سیسته‌می فریاکه‌وتن و سه‌نته‌ره‌کانی ته‌ندروستی، زیادکردنی توانای هاوبه‌شی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و کاروباره‌کانی چاره‌سه‌رکردن، گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایان و هاوکاری کردن له‌ کاتی کاره‌ساته‌کان

2.ناردنی که‌سی پسپۆر له‌هه‌ردوو ولات بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان، توانایی سه‌رکه‌وتن له‌ بواره‌ جیاوازه‌کان چاره‌سه‌رکردنی ناونه‌خۆشخانه‌و ئاسایشی نه‌خۆش.

3.ریگه‌پیدان و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی کوردستان عێراق له‌سه‌نته‌ره‌کانی ولاتی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ریککه‌وتننامه‌که.

4.ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ هاندان و پشتگیری کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌که‌رتی تایبه‌تن بۆ دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی له‌ کوردستانی عێراق به‌ پیی ریگه‌ پیدانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

5.ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ سه‌نته‌ری ته‌ندروستی بۆ پزیشک و ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکاری ته‌ندروستی پیشکه‌ش ده‌که‌ن له‌سه‌نته‌ری ته‌ندروستی کوردستانی عێراق به‌پیی ریککه‌وتننامه‌ی نیوانیان، وه‌ ناردنی زانیاری پارستارو سرکردن که‌ ده‌بیته‌ قۆناغی ئه‌و پرۆگرامه‌،

6. ‌ ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ ناردنی پزیشکی تایبه‌تمه‌ند و نا تایبه‌تمه‌ند بۆ سه‌نته‌ره‌کانی ته‌ندروستی هه‌ریمی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ گویره‌ی ریککه‌وتننامه‌که‌.

7. ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ کۆرساتی فیرکردنی تایبه‌تی له‌هه‌ردوو ولات ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان خه‌رجیه‌که‌ی بدات.

8.هه‌ردوو ولات رازی بوون بۆ به‌ستنی سیمیناری زانستی له‌هه‌ردوو ولات

 

به‌ندی(5)

هاوکاری کردن له‌ بواره‌کانی ئاگاداری ته‌ندروستی، نه‌هیشتنی نه‌خۆشیه‌ درمه‌کان و نا درمه‌کان وه‌ زیادکردنی تۆری چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی

1.هاوکار کردنی یه‌کتر بۆ پرۆگرامیک بۆ به‌ریوه‌بردنی کاره‌کانی نه‌خۆشیه‌ درمه‌کان به‌تایبه‌ت، ده‌رمان بۆ به‌رگری کردن له‌ نه‌خۆشی سیل ،نه‌خۆشیه‌ گشتیه‌ کانی نیوان مرۆڤه‌کان و گیانداران و نه‌خۆشیه‌ ناوچه‌ییه‌کان، وه‌ نه‌خۆشیه‌ نادرمه‌کان به‌ستنی کۆرساتی فیرکردنی هاوبه‌ش و وۆرک شۆپێک بۆ خویندنه‌وه‌و ئالوگۆری زانیارییه‌کان، هاوکاری کردن و دانانی پرۆگرامیک بۆ نه‌هیشتن و کۆنترۆل کردنی نه‌خۆشیه‌کان وه‌کو ئایدز،سیل،گولی،مه‌لاریا،ئیفلیجی مندال،نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌کانی نیوان مرۆڤه‌کان وئاژه‌لان له‌ کیشه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشیه‌ درمه‌کان و کاره‌ساته‌کان

2.هاوکاری کردنی یه‌کتری له‌ ئاگاداری کردنی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی.PHCو جیبه‌جیکردنی کۆرسی فیرکردن و وۆرک شۆپ بۆ گواستنه‌وه‌و ئالوگۆری ئه‌و که‌سانه‌ی شاره‌زاییان هه‌یه‌، به‌ره‌و پیشبردنی سیسته‌می ته‌ندروستی  له‌ نیوان هه‌ردوو ولات.

3.ولاتی ئیران رازی بوو بۆ به‌ستنی کۆرساتی فیرکردنی تایبه‌تی له‌هه‌ردوو ولات ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان خه‌رجی کۆرسه‌کان بدات.

4. ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ راویژکردن و خزمه‌تگوزاری کرداری له‌وبوارانه‌ی تایبه‌ت کراون بۆ ته‌ندروستی

5.هه‌ردوو ولات ره‌زامه‌ندیان نیشاندا بۆ به‌ستنی سیمیناری پزیشکی له‌هه‌ردوو ولات

 

 

 

به‌ندی(6)

هاوکاری کردن له‌ بواره‌کانی خوین گواستنه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌کانی خوین

1.هه‌ردوو لایه‌ن ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر شوینیکی گونجاو بۆ ئالوگۆری شاره‌زایان و وه‌به‌رهینانی هاوبه‌شی له‌ بواره‌کانی گواستنه‌وه‌ی خوین و به‌رهه‌م هینانی توخمه‌کانی خوین، پلازما،تیسته‌کانی تاقیگه‌یی وئامیره‌کانی بایوفارماسۆنیتیکال

2.ولاتی ئیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ به‌ستنی کۆرساتی فیرکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کوردستان که‌ کاران له‌ بواری گواستنه‌وه‌ی خوین له‌هه‌ردوو ولات ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان خه‌رجی ئه‌و کۆرساته‌ بدات.

3.به‌ستنی سیمیناری هاوبه‌ش و وۆرک شۆپ له‌ بواره‌کانی گواستنه‌وه‌ی خوین و به‌رهه‌مه‌کانی

4. ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ خزمه‌تگوزاری راویژکردن له‌  له‌ بواره‌کانی گواستنه‌وه‌ی خوین و به‌رهه‌مه‌کانی

5. . ولاتی ئیران ئاماده‌باشی نیشاندا بۆ قوتابیانی کوردستان له‌ تویژه‌ری خوین و بانکی خوین له‌ ئاستی دکتۆرا

 

به‌ندی(7)

میکانیزمه‌کانی

1.به‌شی کاروباری نیوده‌وله‌تی وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی هه‌ردوو ولات ده‌بنه‌ به‌رپرسی جیبه‌جیکردنی پرۆسه‌کانی (یاداشتنامه‌ی له‌یه‌کترگه‌یشتنه‌که‌)

2.دیاریکردن و ناساندنی ئه‌ندامانی گروپه‌ هاوبه‌شه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌ بۆ ئاماده‌کردنی پلانی کاره‌کانی له‌گه‌ل خشته‌یه‌ک بۆ جیبه‌جیکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ و هه‌لسه‌نگاندنی کاره‌کانی

3.ئاماده‌کردن و پیشکه‌ش کردنی راپۆرتی پیشکه‌وتنه‌که‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی هه‌ردوو لا له‌ لایه‌ن به‌شه‌کانی کاروباری نیوده‌وله‌تی

4.کارکردنی کۆمیته‌یه‌ک سالانه‌ دوو جار له‌هه‌ردوو ولات به‌شیوه‌یه‌کی گۆراو

 

 

به‌ندی(8)

میکانیزمی ئاماده‌کردنی خه‌رجیه‌کان

سه‌ردانی کردنی پسپۆران و تایبه‌تمه‌ند و نیردراوان ده‌بیت به‌م شیوه‌یه‌ بیت

1.تیکیتی پسپۆران ده‌بی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ولاتی پالیوراو بیت

2.خه‌رجی شوینی نیشته‌جیبون و هاتوچۆکردنی ناوه‌وه‌ له‌سه‌ر ولاتی خانه‌خوی ده‌بیت

به‌ندی(9)

ئه‌و یاداشتنامه‌ی له‌یه‌کتر گه‌یشتنه‌ یاساییه‌ بۆ ماوه‌ی 3 سال ده‌بیت له‌سه‌ر واژوه‌که‌، ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌کری دریژ بکریته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی چونیه‌ک که‌ په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ یه‌ک له‌و دوو لایه‌نه‌، ئه‌و تیبینیانه‌ ده‌نیردریت بۆ ولاته‌که‌ی تر به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له‌ نوسینی 6 مانگ پیشتر بۆ به‌رچونی کاته‌که‌.

 

ئه‌و یاداشتنامه‌ی له‌یه‌کترگه‌یشتنه‌ راکیشراو واژو کراوه‌ له‌ 29/11/2011 زاینی که‌ ده‌کاته‌ 8/10/1390 هه‌تاویی له‌ هه‌ولیر به‌ دوو نوسخه‌ که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی نوسراوه‌.

 

 

 

دکتۆر تاهیر هه‌ورامی                                                            دکتۆر H.N.nickname

وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کردستان                            وه‌زیری ته‌ندروستی و فیرکردنی

                                                                                     پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئیران