وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆكى كۆلیه‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: پێویستمان به‌هاوكارى و كۆمه‌كى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆكى كۆلیه‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: پێویستمان به‌هاوكارى و كۆمه‌كى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانه‌


 

به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆگرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌سنورى پارێزگاى دهۆك ئه‌مرۆ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد و سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و بنكه‌ى ته‌ندروستى خانكێ و كامپى ئاواره‌كانى خانكێ و پارێزگاى دهۆك و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن وكارگه‌ى ریكسایكلینى كرده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تا سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دهۆكى كردو له‌لایه‌ن دكتور نزار عیصمه‌ت به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پێشوازى لێكرا پاشان به‌یاوه‌رى نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم كارگه‌ى ریسایكلینى كرده‌وه‌ كه‌له‌توانایدایه‌له‌ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات  370 كیلۆگرام پاشماوه‌ى ته‌ندروستى له‌ناوببات.

دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى خانكێ كرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دواى هاتنى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌ كه‌ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان روو له‌بنكه‌ته‌ندروستیه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌به‌شێكى ترى ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش و له‌بارى ته‌ندروستیانى پرسى.

پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كامپى ئاواره‌كانى خانكێ به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ره‌وشى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه‌ هه‌روه‌ك به‌پێویستى زانى  گرنگى زیاتر به‌لایه‌نى پاك و خاوینى ئاو و خواردنى كامپه‌كه‌ بدرێت.

هه‌رله‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆپارێزگاى دهۆك وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى دهۆكى كرد و له‌لایه‌ن فه‌رهاد اتروشى پاریچزگارى دهۆك پێشوازى لێكرا له‌دیدارێك باس له‌ره‌وشى ژیانى ئاواره‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌ كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ته‌ندروستیانه‌ى بۆیان دابین ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگارى دهۆك ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو به‌بێ ماندوبون تیمه‌كانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام چاره‌سه‌رى هاوڵاتیانیان كردوه‌ سه‌ربارى ئه‌و بارگرانیه‌ زۆره‌ى نه‌خۆش بۆیان.

بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زانى كه‌ هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌كى پزیشكى هه‌بێت بۆهاوڵاتیان دابین بكات به‌بێ جیاواز.

هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆكى كرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌بارى ته‌ندروستى نه‌خۆش و بریندارانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى كۆلیه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌كه‌س و كار و بریندارانى راگه‌یاند ئه‌وه‌ى له‌تواناى وه‌زاره‌ت بێت دریخى ناكات له‌رێگه‌ى دابین كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى و ناردنه‌ده‌روه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نه‌بێت.

له‌به‌رامبه‌ردا كه‌س و كارو بریندارانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ سوپاسى هه‌لوێستى وه‌زیرى ته‌ندروستیانكرد كه‌به‌رده‌وام له‌نزیكه‌وه‌ى له‌ره‌وشى ته‌ندروستیان ده‌پرسێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا كه‌بۆهه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و نوێنه‌رى ریچكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم ئاماده‌كرابوو باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك و خزمه‌تگوزاریه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرا كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو پێشكه‌شى هاوڵاتیانى ده‌كات. د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌كارو به‌رنامه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت كرد بۆگه‌یاندنى چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆئاواره‌كان و دابین كردنى ده‌رمان و تیمى پزیشكى بۆكامپه‌كان.

له‌وره‌وه‌شه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆكى راسپارد به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌رك و رۆلى به‌رده‌وامیان كه‌درێخیان نه‌كردوه‌.

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى سوپاس و پێزانانى خۆمان له‌وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ى ته‌واوى پزیشكان و كارمه‌ندان و ستافى ته‌ندروستى له‌پارێزگاكان و به‌تایبه‌ت دهۆك ده‌كه‌ین كه‌به‌بێ ماندوبون چاره‌سه‌رى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان كرد په‌له‌بكه‌ن له‌دابین كردنى هاوكارى ته‌ندروستى بۆهه‌رێمى كوردستان چونكه‌ له‌ئیستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ روویان له‌هه‌رێم كردوه‌ به‌تایبه‌ت بلاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلیره‌و ئیفلیجى مندالان كه‌له‌ئیستادا هیچ حاله‌تیك تۆمارنه‌كراوه‌.

له‌به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تدایه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دانانى هه‌لمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشیه‌كانى منداڵان.