وه‌زیرى ته‌ندروستى: توشبوانى تالاسیما شایسته‌ى باشترین چاره‌سه‌رى پزیشكین
ئه‌نجومه‌نى بالاى تالاسیماى كوردستان هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆچاره‌سه‌ركردن و بنبركردنى نه‌خۆشى تالاسیما له‌هه‌رێمى كوردستان به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات
ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له ئه‌نجومه‌نى بالاى تالاسیماى كوردستان. له‌دیدارێك كهبهرێوهبهرانى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و پلاندان و راوێژكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌یى بوون باس لهرهوشى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمهتگوزاریهتهندروستیانهى پیشكه‌ش بهتوشبوانى تالاسیما ده‌كرێن. د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌فدى میوانى راگه‌یاند وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى توكمهوهكار بۆبن بركرن و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى توشبوانى تالاسیما ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌م كابینه‌یه هه‌نگاوى زیاتر ده‌نێن بۆرهوانهكردنهدهروهى نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركردنیان كه تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆش لهوولاتان چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌رده‌گرن و له‌رێگه‌ى سندوقى كۆمه‌كى شێرپه‌نجه‌ش هه‌نگاوى زۆرباشنراوه. وتیشى لهداهاتویهكى نزیك سه‌نته‌رى چاندنى موخ له‌سلێمانى ده‌ست ده‌كات به‌كاره‌كانى بۆئه‌وه‌ى نه‌خۆش پێویستى بهچونهدهروهى وولات نه‌بێت، وه‌زیرى ته‌ندروستى رونیشیكرده‌وه ئه‌وله‌ویاتى كارى نه‌هێشتنى نه‌خۆشى تالاسیما له‌كوردستان له‌رێگه‌ى پشكنینى سه‌ره‌تایى دایكان و باوكان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى و دروستكردنى سه‌نته‌رى پێشكه‌وتوو وبلاوكردنهوهى هۆشیارى و رشنبیریه بۆئه‌وه‌ى بتوانین رێژه‌ى توشبون بهتالاسیما كه‌م بكرێـته‌وه پێشگیرى لێبكه‌ین. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و جێگرى ئه‌نجومه‌نى تالاسیماى كوردستان هه‌نگاوه‌كان و بهرنامهوپلانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان به‌گرنگ وه‌سفكرد كهلهرۆژلهدواى رۆژ رێژه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه و خزمهتگوزاریهانیش له‌ئاستێكى باشدایه.