به‌پێ ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له مادده‌ی (11) ی یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان له هه‌رێمی كوردستان – عیڕاق بڕیارماندا به ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه:-
1-پێویسته جگه‌ره‌و توتن و نه‌رگیله هۆشداری ته‌ندروستی له‌سه‌ر بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
أ-ڕووبه‌ری (50%) له ڕووی گشتی پاكه‌ته‌كه بگرێته‌وه.
ب-له (30%) له ڕووی پێشه‌وه‌ی پاكه‌ته‌كه بگرێته‌وه
ج- ڕه‌نگی نووسین و قه‌باره‌ی هه‌مان نیشانه‌ی بازرگانیه‌كه‌ی بێت.
د- ئاگادار كردنه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی بێت.
2-مێژووی به‌رهه‌م هێنان و كۆتایی هێنانی به مانگ و ساڵ دیاری كرابێت.
3-ناونیشانی وڵاتی به‌رهه‌م هێنان دیاری كرا بێت.
4-ڕێژه‌ی نیكۆتین و قه‌تران له‌سه‌ر ڕووی پاكه‌ته‌كه دیاری كرابێت به گوێره‌ی ستانده‌ردی ڕێگه پێدراوی عیڕاقی یان WHO.
5-پێویسته بازرگان پابه‌ند بێت به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ستانده‌ردی ڕێگه پێدراوی عیڕاقی.
6- ڕیكلام كردن بۆ جگه‌ره‌و به‌رهه‌مه‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه به پێچه‌وانه‌وه دوچاری سزای یاسای ده‌بێته‌وه.
7-ده‌بێت بازرگان داواكاری پێشكه‌ش بكات به گوێره‌ی مه‌رجه‌كان بۆ ڕێگه پێدان كه ناوی مادده و بڕه‌كه‌ی وه هه‌روه‌ها شوێنی هێنانی دیاری بكات.
8-پێویسته وێنه‌یه‌ك له ڕێنمایی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عیڕاقی تایبه‌ت به هاورده‌كردی جگه‌ره‌و به‌رهه‌مه‌كانی بدرێت به بازرگانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
9-پێویسته بازرگان به‌ڵێننامه بدات له به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندار كه پابه‌ند ده‌بێت به مه‌رجه‌كان.
10-چوار دانه له نموونه‌ی پاكه‌تی جگه‌ره وه‌رده‌گیرێت ده‌نێردرێت بۆ تاقیگه‌ی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندار .
11-پێویسته ناونیشان و شوێن و ته‌له‌فۆنی بازرگان وه‌ربگیرێت له‌كاتی بوونی هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك ئاگادار بكرێته‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندار.
12-بازرگان دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێننامه‌ی یاسایی دا كه هه‌موو مه‌رجه‌كاتی ته‌ندروستی جێ به جێ ده‌كات وه پابه‌ند ده‌بێت ئه‌و كات لاری نه‌بوون وه‌رده‌گرێت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی هێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه ده‌یهێنێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاری كراوه.
13-ڕێنماییه‌كان له سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاو ده‌كرێته‌وه. (www.moh-krg.org).
14-ئه‌م ڕێنماییانه دوای (3) مانگ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان جێ به جێ ده‌كرێت.