وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردن هه‌مانگى وهاوكارى زیاترى نێوانیان ده‌كه‌ن


هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردن هه‌مانگى وهاوكارى زیاترى نێوانیان ده‌كه‌ن
 
 
ئه‌مرۆ 27-1-2015 له‌عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن د. علی الحیاصات وه‌زیرى ته‌ندروستى ئوردن له‌میانى پێشوازى كردن له‌د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند هه‌موو تواناكانمان له‌ به‌ر ده‌ستانه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ بوارى ته‌ندروستى وڵاتمان "له‌به‌رامبه‌ردا د. رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان خسته‌روو هاوكات راشى گه‌یاند هاتنمان بۆ ئوردن به‌ مه‌به‌ستى گۆرینى سیستمى ته‌ندروستى و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى سیستمی سه‌ركه‌وتووى وڵاتى ئوردنه‌ به‌و پێیه‌ى وولاتى ئوردن له‌زۆر سێكته‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ بۆ زیاتر پته‌وكردنى پردى په‌یوه‌ندیه‌كانیش هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى زیاترى نێوانمان به‌گرنگ ده‌زانین.