رۆژی دووشه‌ممه(2/9/2013) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان(KMCA) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری KMCA، سه‌رۆکی سه‌ندیکای ده‌رمانسازانی کوردستان و نوێنه‌رانی ته‌ندروستیی دهۆک و سلێمانی، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری کۆمپانیا و کۆگا و ده‌رمانخانه‌کان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌سه‌ر نرخی ده‌رمان له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه به گشتی باس له نرخی ده‌رمان و کێشه‌کانی نرخ دانان له هه‌رێمی کوردستان کرا و سێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی بابه‌تی گفتوگۆکان بوون: بوونی چه‌ند نرخی جیاواز بۆ یه‌ک جۆر ده‌رمان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌کان، فرۆشتنی ده‌رمان به نرخی که‌متر له‌و نرخه‌ی بۆی دیاری کراوه و هه‌روه‌ها فرۆشتنی ده‌رمان به نرخێکی زۆرتر له‌وه‌ی بۆی دیاری کراوه.