وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆبووه‌.

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆبووه‌.


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆبووه‌.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگارداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌په‌رستیاران كۆبۆوه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌چۆنیه‌تى ده‌وامكردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرا له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ یه‌كخستنى پۆشاكى ته‌واوى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌ده‌ست پێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى گوێبیستى په‌رستیاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بوو، هه‌روه‌ك ئاماده‌یى ته‌واوى وه‌زاره‌تى بۆباشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و داواكاریه‌كانیان دوپات كرده‌وه‌،به‌شێوه‌یه‌ك كارمه‌ندان و پزیشكان به‌ئه‌ركى سه‌رشانیان هه‌ڵبستن و له‌خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان به‌رده‌وام بن .
له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى كردنه‌وه‌ى خوڵ و راهێنانى په‌رستیاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌گرنگ زانى بۆئه‌وه‌ى په‌ره‌ى زیاتر به‌ئه‌زمون و شارزاییان بده‌ن، ئه‌مه‌ جیاله‌وه‌ى ده‌ست نیشانى كه‌م و كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كرد له‌گه‌ڵ هۆكار و چۆینه‌تى باشتركردنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان. بۆئه‌مه‌ش داواى لێكردن به‌هه‌موو لایه‌ك كاربۆ كوالیتى باش و چاره‌سه‌رى پێویستى  نه‌خۆش بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌دابین كردنى خزمه‌ت  گوزاریه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى .
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد هه‌رچى زووه‌ لێژنه‌یه‌ك پێك بهێندرێت بۆئه‌وه‌ى به‌شێوازێكى سه‌رده‌میان كاربۆ نۆژه‌نكردن و دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌كان بكات له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشان كردن و دیارى كردنى كێشه‌وگرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى و چۆینه‌تى كاربۆباشتركردنى ئه‌و كه‌رته‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى