وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: داواى خۆتۆماركردن و مۆله‌ت وه‌گرتن ده‌كات له نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌تایبه‌ته‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانى بیانى
به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى كارى نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره تایبه‌تیه‌كان وپزیشك و كارمه‌ندانى بیانى كه له ناوهه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن،
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم مۆله‌ته‌ى 30 رۆژ دیارى ده‌كات بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى بیانى و سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانى ناوهه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى خۆتۆماركردن و رێگه‌پێدانیان به‌پێى رێنمایى ته‌ندروستى، به‌شێوه‌یه‌ك پێویسته پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بیانى سه‌ردانى به‌شى به‌دواداچوون و پشكنین بكه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى له‌پارێزگاكان به‌پێچه‌وانه‌ش به‌رپرسیار ده‌بن و رێكارى یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ریان،
هه‌روه‌ها بۆنه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌تایبه‌ته‌كانى ناوهه‌رێمى كوردستان پێویسته سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانان له‌وه‌زاره‌ت بكه‌ن و له‌ماوه‌ى دیارى كراوه به‌دواوه رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر و فه‌رمانى داخستنیان بۆده‌رده‌كرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت