وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌راپه‌رین سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كرده‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌راپه‌رین سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كرده‌وه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید : له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربونم 2600 پزیشك دامه‌زراون
له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى سه‌رپه‌رشتیارى ئیدره‌ى راپه‌رین و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و دیوانى وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیارى پشكنین و به‌دواداچون و به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى رانیه‌ سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كرده‌وه‌،
له‌ووتیه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌گرنگى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه‌كرد بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى سنوره‌كه‌ به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وكه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ هه‌یه‌، كه‌به‌یه‌كه‌م سه‌نته‌ر داده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكات.
له‌به‌شێكى ترى وته‌یكه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ كردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌رى ترى گورچیله‌ى ده‌ستكرتدا كه‌بریاره‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سۆران و زاخۆ و كفرى و كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌یدسادق و چۆمان و كۆیه‌ و ئه‌و شوێنه‌ى پێویست بكات ده‌كرێنه‌وه‌.
دواتر باسى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كورى كه‌رتى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ى كۆڵیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ده‌رمان و كه‌مى پزیشك، بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى رانیه‌ى راسپارد چاره‌سه‌رى كه‌م و كوریه‌كان بكات،
له‌باره‌ى ره‌وشى ده‌رمان له‌كوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند له‌ئێستادا نزیكه‌ى 50%ى ده‌رمان له‌هه‌رێم پشكنینى بۆده‌كرێت له‌گه‌ڵ چاپكردنى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار مۆر و واژوو له‌سه‌ر ده‌رمان و كاركردن بۆ رێكخستن و یه‌كخستنى نرخه‌كه‌ى.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربونم زیاتر له‌ 2600 پزیشك دامه‌زراون و نزیكه‌ى 100 پزیشك بۆ ئیداره‌ى راپه‌رین دامه‌زراون.
له‌كۆتایش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید سوپاسى هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و رانیه‌ و سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردنى سلێمانى كه‌ هاوكارى باشى پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى بونه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت