كار بۆ به‌پیشه‌ى كردنى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى ده‌كرێت
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 6-3-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت بۆ گرنگیدانى زیاتر به‌بوارى ته‌ندروستى و پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: كاربۆ دروستكردنى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى ده‌كات،
كار بۆ به‌پیشه‌ى كردنى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى ده‌كرێت
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 6-3-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت بۆ گرنگیدانى زیاتر به‌بوارى ته‌ندروستى و پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى له‌باره‌ى دروست كردنى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان سازكرد،
له‌وگفتۆیه د.خالص قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌ت داواى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كرد هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى زیاترى وه‌زاره‌ت بن بۆ پێشخستن و به‌ره‌و پێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و باشترگه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى به‌هاوڵاتیان، له‌رێگه‌ى هۆشیار و رۆشنبیرى ته‌ندروستى بۆخۆپارێزى و دوربون له‌نه‌خۆشیه‌كان،
له‌به‌شێكى تر‌ى گقفتۆگۆكه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ دروست كردنى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى و به‌پیشه‌ى كردنى بوارى رۆژنامه‌نوسى ته‌ندروستى له‌پاڵ بواره‌كانى تر‌ى ئاوبرى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
هاوكات وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌ت پاڵپشتی ته‌واوى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌كه‌ین كه ئاره‌زوى كاركردنیان هه‌یه له‌سیكته‌رى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌ك خوڵ و راهێنان و به‌شدارى پێكردنیان له‌چۆنیه‌تى پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى له‌پاڵ ده‌زگاى ته‌ندروستى وه‌زاره‌ت كار بۆ بوارى رۆژنامه‌وانى ته‌ندروستى بكرێت و پیشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى ته‌ندروستى وه‌ك سێكته‌ره‌كانى تر له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كار بۆبكرێت و هاوڵاتیانى لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت