وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى شانشینى ئوردن پێشوازى له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم كرد


سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى شانشینى ئوردن پێشوازى له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم كرد
له‌دیدارێكى نیوان وه‌زیرى ته‌ندروستى و د. عبدالله النسور سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى شانشینى ئوردن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید نامه‌ى نێجیرفان بارزانی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شانشینى ئه‌و وولاته‌،
له‌به‌رامبه‌ردا د. عبدالله النسور  راى گه‌یاند شاى ئوردن عبدالله ى دووه‌م زۆر به‌ بایه‌خت سه‌یرى په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاتى ئوردن و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات "
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ د. رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید ئاماژه‌ى به‌ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتنى زیاتر له‌ئه‌زمونى وولاتى ئوردن ووتیشى دڵنیاین له‌ دڵسۆزى حكومه‌ت و گه‌لى ئوردن و پشتیوانیان بۆ گه‌لى كوردستان و هاوكارى كردنمان بۆ پێشخستنی سیستمی ته‌ندروستی هه‌رێمى كوردستان"