وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ل رێکخراوی IMC رێککه‌وتنێک بۆ کاراکردنی سیسته‌می به‌هانا هاتنی خێرا ئیمزا ده‌کات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل ده‌سته‌ی پزیشکی نێوده‌وڵه‌تی رێککه‌وتنێک ئیمزا ده‌کات له‌باره‌ی


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ل رێکخراوی IMC رێککه‌وتنێک بۆ کاراکردنی سیسته‌می به‌هانا هاتنی خێرا ئیمزا ده‌کات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل ده‌سته‌ی پزیشکی نێوده‌وڵه‌تی رێککه‌وتنێک ئیمزا ده‌کات له‌باره‌ی گرێدانی کۆنفرانسێک بۆ کاراکردنی سیسته‌می به‌هاناهاتنی خێرا له‌ هه‌رێمی کوردتساندا.

ئه‌مرۆ 26/3/2012 د. تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ل وه‌فدێکی ده‌سته‌ی پزیشکی نێوده‌وله‌تی IMC کۆبۆوه‌، له‌ دیدارێکدا ره‌وشی ته‌ندروستی بۆ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و گرنگی دان به‌م که‌رته‌ له‌لایه‌ن رێکخراوه‌ ده‌ولیه‌کانه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر کرایه‌وه به‌تایبه‌ت به‌کارهێنانی هێلی فریاکه‌وتنی خێرا بۆ نه‌خۆش. له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌ بایه‌خپێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کرد به‌ که‌رتی ته‌ندروستی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌ نێو فه‌رمانگه‌و نه‌خۆشخانه‌کاندا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌فده‌که‌ی ده‌سته‌ی پزیشکی نێوده‌وله‌تی هاوکاری خۆیان بۆ که‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری پێشکه‌شکردنی شاره‌زایی و پسپۆری له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا، دواتریش رێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ردوولا ئیمزا کرا بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێک لا مانگی 4 ی ئه‌مسال بۆ کاراکردنی سیسته‌می به‌هاناهاتنی خێرا به‌ ژماره‌ 122 له‌ هه‌رێمی کوردستاندا.‌