وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رۆڵ و ئه‌ركى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند


سه‌رۆكى  په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رۆڵ و ئه‌ركى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌ كه‌م وكوریه‌كانیان و داواوداخوازیه‌كانیان ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 13-8-2012 د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى لێكرا،
له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌  به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رێوه‌به‌رانى دیوانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یى بوون وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌گه‌رمى به‌خێرهێنانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، دواتر باسى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و تیشكى خسته‌سه‌ر كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى،
دواتر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى لێكردن به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ بكه‌ن كه‌ خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌شێكى ترى ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان رۆڵ و ئه‌ركى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان هه‌روه‌ك داواشى لێكردن پیشه‌ى پزیشكیان بپارێزن و به‌دڵسۆزیه‌وه‌ كاره‌كانى خۆیان ئه‌ندامبده‌ن.
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ پیشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت
جێ به‌جێكردنى سیسته‌مى نیمچه‌ تایبه‌ت له‌ه‌نه‌ۆشخانه‌كان و كۆنترۆڵكردنى ده‌رمان ورێكخستنى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و نرخى بینیى پزیشكانى بیانى
 له‌به‌شێكى ترى ووته‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى بوارى ته‌ندروستى كرد به‌تایبه‌ت كه‌مى بودجه‌ و كه‌مى میلاكاتى دیارى كراو بۆوه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ نه‌بونى بیمه‌ى ته‌ندروستى،
له‌به‌شێكى ترى دیداره‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى به‌بیر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان هێنایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆپه‌رله‌مانى كوردستان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ یاسایى دڵنیاى ته‌ندروستى و دیارى كردنى ماف و ئه‌ركى پزیشك و نه‌خۆش له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سه‌ندوقێك بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى.
له‌كۆتایش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى پیشاندا بۆ هاوكارى كردن و ده‌ركردنى پرۆژه‌ یاساى تایبه‌ت بۆ خزمه‌ت كردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت