وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوسینگه‌ى تۆماركردنى له‌دایك بووان و مردووان به‌سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى داتابیس به‌سترایه‌وه‌.

نوسینگه‌ى تۆماركردنى له‌دایك بووان و مردووان به‌سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى داتابیس به‌سترایه‌وه‌.


نوسینگه‌ى تۆماركردنى له‌دایك بووان و مردووان به‌سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى داتابیس به‌سترایه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستى باشترراى كردنى مامه‌له‌ى هاوڵاتیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر نوسینگه‌ى تۆركردنى له‌دایك بووان و مردووان به‌سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌مرۆش له‌مه‌راسیمێك به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى ئه‌م نوسینگه‌یه‌ كرایه‌وه‌.
له‌لێدوانێكیش بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى جێبه‌جێ كردنى سیسته‌مه‌كه‌ كرد بۆ باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت نه‌هێشتنى رۆتین و دواكه‌وتنى مامه‌له‌ى هاوڵاتیان.
وتیشى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاه‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستان له‌رێگه‌ى دابین كردنى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و كردنه‌وه‌ى نته‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى بۆیان.
دواتر یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى ئه‌و نوسینگه‌یه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاروبارى هاوڵاتیانى كۆڵیه‌وه‌.
شایه‌نى باسه‌ سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى داتا به‌یس بریتیه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر تازه‌ له‌دایك بوان و یان مردوو پاش تۆماركردنى له‌لاپه‌ره‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ناو كۆمپیوته‌رێكى تایبه‌تبه‌م سیسته‌مه‌ پاشان ته‌واوى زانیاریه‌كانى تۆماركراو ده‌پارێزێت به‌شێوه‌ك ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌توانن له‌داهاتوو سوودى لێوه‌ربگرن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت