وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆباشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى واژووده‌كات

له‌پێناو باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (fdas) ى به‌ریتانى ئیمزاكرد، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ


بۆباشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى واژووده‌كات
له‌پێناو باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (fdas) ى به‌ریتانى ئیمزاكرد، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ12-9-2012  له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونى  نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رى ووڵاتان له‌هۆتێل رۆتاناى شارى هه‌ولێر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى واژوكرا به‌ئامانجى باشتركردن و رێكخستنى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى په‌ره‌پێدانى تاقیگه‌كانى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان و راهێنانى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ باشتركردن و نه‌هێشتنى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو،
له‌ده‌ست پێكى مه‌راسیمه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئا ماژه‌ى به‌گرنگى واژوكردنى گێبه‌سته‌كه‌كرد بۆكۆنترۆڵكردنى ده‌رمان و له‌ناوبردنى ده‌رمانى خراپ له‌بازاره‌كانى هه‌رێم، هه‌روه‌ك وتیشى دواى ئه‌وه‌ى كه‌رتى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌شێ:ى زۆرى ده‌رمانخان و نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتبۆوه‌، ئه‌مرۆش گرێبه‌سیتێك واژووده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى چیتر ده‌رمانى خراپ نه‌هێندرێته‌ بازاره‌كانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌رمانێك له‌رێگه‌ى ده‌روازه‌ سنوره‌یه‌كان بهێ،درێـه‌ هه‌رێم پشكنینى بۆبكرێت و دواى دڵنیابوون ئه‌وكات بخرێته‌بازاره‌كان و به‌كاربهێندرێت.
پاشان به‌رێوه‌به‌رى په‌ره‌پێدانى بازرگانى له‌كۆمپانیایى (fdas) ى به‌ریتانى باسى له‌هه‌وڵه‌كانى خۆیان كرد بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان راشى گه‌یاند بریارمانداوه‌ له‌ماوه‌ى كاركردنمان كارێكى زۆر باش بۆكه‌رتى ده‌رمان بكه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ تۆماركردن و پشكنینى ده‌رمان كه‌له‌ده‌روه‌ دێت بۆبازاره‌كانى هه‌رێم، دواتر مێژووى دروست بونى كۆمپانیاكه‌ى بۆئاماده‌بوان خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ شى كردنه‌وه‌ى ئه‌رك و كاره‌كانیان.
له‌به‌شێكى ترى مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ووته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشى له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌ت كرد بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ده‌رمان و شوێنى تایبه‌ت داگیراوه‌ كه‌نایاساییى بونه‌ وتیشى واژوكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌ هه‌ناگاوێكى گرنگه‌ بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان و نهێشتنى ده‌رمانى خراپ له‌بازاره‌كانى هه‌رێم كه‌دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام باجه‌كه‌یان ده‌دا.
دواتر مه‌راسیمى گریچبه‌سته‌كه‌ له‌نێوان وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ واژوكرا بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو كۆمپانیاى ناوبراو كاربكات بۆ تۆماركردن و پشكنینى ده‌رمانى هاتوو بۆهه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت