وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگى خۆیان بۆ بوارى ته‌ندروستى دوپاتكرده‌وه‌


كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگى خۆیان بۆ بوارى ته‌ندروستى دوپاتكرده‌وه‌
وه‌زیرى ته‌ندروستى: ئامانجمانه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى دانیشتوانى هه‌رێم بكه‌ین
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: قۆناغى زۆرمان بریوه‌ بۆ به‌ستانداركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
له‌میانى سه‌ردانێكیان بۆهه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كۆمپانیاكان و پیاوانى خاوه‌نكارى وولاتى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد و له‌لایه‌ن دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوایان لێكرا، له‌دیدارێكدا كه‌كونسولى ئه‌لمانیان له‌هه‌رێم ئاماده‌یى بوو باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى و ئالیته‌ى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌كرا به‌ سوود وه‌رگرتن له‌وولاتى ئه‌ڵمانیان وباشتركردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێم،
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌تایبه‌ت دروست كردنى بیانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ وسه‌نته‌رى ته‌ندروستى له‌شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێم، وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قۆناغى زۆرمان بریوه‌ بۆ به‌ستاندارتكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى زانستى پزیشكى وولاتان خزمه‌ت به‌ دانیشتوانى هه‌رێم بكه‌ین له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خول و راهێنان له‌ناوه‌وه‌ و ده‌روه‌ى هه‌رێم به‌به‌شدارى پێكدرنى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
دواتر وه‌فدى میوان هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان به‌رزنرخاند له‌بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو پێِشكه‌وتنى زۆر به‌دیهاتون، هه‌روه‌ك پاڵپشتى و هاوماهه‌نگى خۆیان به‌ سه‌رخستنى بوارى ته‌ندروستى دوپاتكرده‌وه‌ بۆزیاتر بوژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌و كه‌رته‌له‌هه‌رێم،
له‌ته‌وه‌رێكى ترى دیداره‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى  نێوان هه‌رێم و ئه‌لمانیان كرا به‌تایبه‌ت له‌بوارى چاره‌سه‌رى پزیشكى و ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و وولاته‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.