وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بریاره‌ له‌ساڵى داهاتوو نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ره‌وێله‌ى تایبه‌ت به‌ چاو و نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 300 قه‌ره‌وێله‌ى ژنان و منداڵان و 200 قه‌ره‌وێله‌ى گشتى له‌هه‌ولێر بكه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن

وه‌زیرى ته‌ندروستى: هه‌ر كۆمانیایه‌ك له‌كاتى خۆى پرۆژه‌كان ته‌واو نه‌كات ده‌یخه‌ینه‌ لیستى ره‌ش


وه‌زیرى ته‌ندروستى: هه‌ر كۆمانیایه‌ك له‌كاتى خۆى پرۆژه‌كان ته‌واو نه‌كات ده‌یخه‌ینه‌ لیستى ره‌ش


له‌میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى بۆپرۆژه‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌نروستى پلانى ساڵى داهاتووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆشارى هه‌ولێر راگه‌یاندن و وتیشى له‌م ساڵ به‌برى زیاتر له‌ 600 ملیار دینار ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتۆته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن كه‌ژماره‌ى قه‌ره‌وێله‌كانیان ده‌گاته‌ 2500 قه‌ره‌وێله‌، ئاشكراشى كرد هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌كاتى خۆى پرۆژه‌كان ته‌واو نه‌كات ده‌یخه‌ینه‌ لستى ره‌ش.
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى بۆ پرۆژه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر ئه‌مرۆ 22-10-2013 دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌نروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر پرۆژه‌كانى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى 330 قه‌ره‌وێله‌ى و 100 قه‌ره‌وێله‌ى و 200 قه‌ره‌وێله‌ى له‌دایك بون و منداڵان و بیناى نوێى وه‌زاره‌ت و بنكه‌ى ته‌ندروستى عه‌نكاوه‌ى كرد كه‌كۆى پرۆژه‌كانیش به‌بڕى زیاتر له‌ 130 ملیار دینار كه‌وتۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردن،
دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆژه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر كه‌له‌ئێستادا له‌بوارى جێبه‌جێ كردندان، راى گه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاره‌كان به‌باش ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه‌ى 100 قه‌ره‌وێله‌ى قه‌زاى خه‌بات سستى له‌به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان هه‌یه‌ بۆئه‌مه‌ش مۆڵه‌تى كۆتایمان داوه‌ به‌ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ى پرۆژه‌كه‌،
له‌به‌شێكى ترى سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم بیناى نوێ وه‌زاره‌تى به‌سه‌ركرده‌ كه‌به‌بڕى زیاتر له‌ 15 ملیار دینار دروست ده‌كرێت و له‌نزیكه‌وه‌ كۆێبیستى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه‌بوو، هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشیشى له‌ ئه‌ندازیاران و كرێكاران كرد وداواى لێكردن  په‌له‌بكه‌ن له‌ ته‌واو كردنى باڵه‌خانه‌كه‌  له‌كاتى خۆیدا،
له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى و كه‌رتى ده‌رمان له‌كوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند له‌ ئێستادا 50% ى ده‌رمان له‌ ناوخۆى كوردستان كارى پشكنین و كوالێتى بۆده‌كرێت و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى FDEC ى به‌ریتانیا له‌قۆناغى دووه‌مى گرێبه‌سته‌كه‌داین و ئه‌وه‌ى به‌من راگه‌یانداروه‌ تائێستا زیاتر له‌ 150 ملیۆن مۆر و واژووى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ده‌رمان دانراوه‌، و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌. له‌ته‌وه‌رێكى ترى لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زرى ته‌ندروستى پلانى ساڵى داهاتووى وه‌زاره‌ت بۆخزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى شارى هه‌ولێر ئاشكراكرد و وتى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 200 قه‌ره‌وێله‌ى گشتى و 300 قه‌ره‌وێله‌ى تایبه‌ت به‌ ژنان و منداڵان و 100 قه‌ره‌وێله‌ى تایبه‌ت به‌ چاو ده‌خه‌ینه‌ بوارى جێبه‌جێ كردن،