وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كار بۆ دیارى كردنى نرخى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان و بینینى نه‌خۆش ده‌كرێت

پێش نیوه‌رۆى 5-11-2012 ئه‌مرۆ به‌سه‌رپه‌رشتى دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌ویه‌كى به‌رفروان به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆكى سه‌ندیكاكانى پزیشكان و ده‌رمانسازان و ددان و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێم به‌رێوه‌چوو


كار بۆ دیارى كردنى نرخى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان و بینینى نه‌خۆش ده‌كرێت
،
له‌و كۆبونه‌ویه‌ باس له‌چۆنیه‌تى رێكخستنى ده‌وامى پزیشكان و نرخى نه‌خۆشخانه‌و بینین و پشكنینى هاوڵاتیان كرا،
له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى راگه‌یاند پێویسته‌ ته‌واوى پزیشكان پابه‌ندى بریار  و رینمایه‌كانى وه‌زاره‌ت بن بۆئه‌وه‌ى به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تى هاوڵاتیان بكرێت له‌رووى پێدانى چاره‌سه‌ر و پشكنین و مانه‌وه‌یان له‌نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى  دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى دامه‌زراندنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كرا كه‌بریاره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى نه‌وت دابمه‌زرێندرێن به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى كه‌ له‌ئێستادا ته‌واو بونه‌وه‌.
دواتر دوپات له‌سه‌ر نرخى پزیشك كرا له‌كاتى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش بۆ نۆرینگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نرخه‌كان له‌ 10 هه‌زار تاوه‌كو 20 هه‌زار دیناربێت به‌پێى بروانامه‌و پسپۆریان، هه‌روه‌ك  وه‌زیرى ته‌ندروستى داواشى له‌سه‌ندیكاكان كرد به‌داوداچون بكه‌ن  له‌نرخ  و پاك و خاوینى نۆرینگه‌كانی پزیشكان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت