ئه‌مرۆیه‌ك شه‌مه 8-4-2012 به‌ئاماده‌بوانى د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
ده‌ست به‌كاربونى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم
ئه‌مرۆیه‌ك
شه‌مه 8-4-2012 به‌ئاماده‌بوانى د.تاهیر هه‌ورامى
وه‌زیرى ته‌ندروستى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له
به‌رێوه‌به‌رانى گشتى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت و راوێژكاران، د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌ك
وه‌زیرى نوێ ته‌ندروستى له‌كابینه‌ى حه‌وته‌م ده‌ست به‌كاربوو. له‌ووته‌یه‌كدا د.تاهیر
هه‌ورامى هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌كار و ئه‌ركه‌كانى بۆ خواست كه پێ راسپێردراوه له‌گه‌ڵ
دوپات كردنه‌وه‌ى پاڵپشتى و هاوكارى به‌رده‌وامى بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانى داهاتوى،
له‌لایه‌ن
خۆشیه‌وه د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، دوواى
سوپاس و پێ‌زانین بۆ به‌رێزیان دووپاتى كرده‌وه ئه‌ویش درێژه پێده‌رى به‌رنامه‌كانى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت و هه‌وڵى ته‌واوكردنى ئه‌و پرۆگرامه ده‌كات كه‌به‌هۆى
كاته‌وه ته‌واو نه‌بوون، له‌گه‌ڵ خستنه ڕووى به‌رنامه‌و كارى داهاتووى وه‌زاره‌ته‌كه
بۆ به‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان.
له‌كۆتایش
د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم بیناى وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى به‌جێهێشتن و كۆتایى به‌ئه‌ركه‌كانى خۆى هێنا كه وه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى كابینه‌ى شه‌شه‌م خزمه‌تى به‌بوارى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان
كردوه.
راگه‌یاندنى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى