ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه وه‌فدێك به ناوی نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی پرسه‌ی رۆژنامه نوسی شه‌هید دكتۆر محه‌مه‌د بدێوی ئه‌لشه‌ممه‌ری كرد
نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار
له قه‌زای عه‌زیزیه‌ی سه‌ر به پارێزگای واست كه پێكهاتبو له دكتۆر خه‌یروڵا حسن بابه‌كر وه‌زیری بازرگانیی و دكتۆر مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستیی و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی لیواكانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی و له لایه‌ن كه‌س و كار و شێخه‌كانی عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ره‌وه به گه‌رمیی و دڵ فراوانییه‌كی زۆره‌وه و پێشوازیكران .
وه‌فدكه دوباره پرسه و ماته‌مینی پێشكه‌ش كرد به كه‌س و كار و ماته‌مگێڕان و دڵگرانیی دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وروداوه نه‌خوازراوه‌ی كه بوه هۆی له‌ده‌ستدانی دكتۆر بدێوی روداوه‌كه‌ش به ئه‌نقه‌ست نه‌بوه بۆیه هه‌مو لایه‌كمان وه‌ك یه‌ك به داخین بۆ گیان له ده‌ستدانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه .
پێشوازیكاران و كه‌س وكاری شه‌هید بدێوییش وێڕای دوباره سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار دوپاتیانكرده‌وه كه هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق به‌هێز بوه‌وروداوه‌نه‌خوازراوه‌كان تێكی ناده‌ن وتیشیان ده‌رگایان كراوه‌یه‌بۆ پێشوازیكردنی هه‌مو لایه‌ك، ئه‌وه‌یشی رویداوه په‌یوه‌ندیی به هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌وه نییه وه‌ك هه‌ندێك مه‌به‌ستێتی و پێویسته هه‌موان كاربكه‌ین بۆ سارێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كان. هه‌روه‌ك كه‌س و كار و عه‌شیره‌تی خوالێخۆشبو رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لالیان به‌رز نرخاند له قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تیی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق له كۆتاییدا وه‌فده‌كه له لایه‌ن وه‌فدی پێشوازیكار و ماته‌مگێڕانه‌وه به‌گه‌رمیی به‌رێخرا.