وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆچوارمانگى رابردوو بڕى یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌د و نه‌وت ملیۆن دینار ته‌رخانكردوه وه‌ك هاوكارى ته‌ندروستى بۆ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مێشك و خوێن و شێرپه‌نجه.
له‌چوار مانگى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر له توشبوانى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مێشك و خوێن و شێرپه‌نجه له‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سوود مه‌ندبونه.

له‌چوارچێوه‌ى كار‌و پرۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت هاوكارى كردن و گه‌یاندنى پێداویستیه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو به‌بڕى یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌دو نه‌وت ملیۆن دینارى وه‌ك هاوكارى به‌سه‌ر توشبوانى نه‌خۆشیه‌كانى ( دڵ و خوێن و شیرپه‌نجه ومێشك) دابه‌شكراوه،
به‌شێوه‌یه‌ك بۆفه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ مانگه‌كانى (4-5-6-7) ى ئه‌م ساڵ برى شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ هاوكارى كردن، بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى حه‌وت سه‌د و بیست ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، و بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك بڕى دوو سه‌دوو حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، بۆفه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش بۆ مانگه‌كانى (3-4-5-6-7) بڕى سێ سه‌د ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مێِشك و شێرپه‌نجه‌و خوێن هاتوون.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت