شاندى گروپى نه‌خۆشخانه‌كانى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا به‌ره‌وپێشوه‌چونى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم: خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى به‌بێ جیاوازى پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كرێت
بریاره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و گروپى نه‌خۆشخانه‌كانى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا گرێبه‌ستێكى لێك تێگه‌یشتن واژووبكه‌ن
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
له‌میانى سه‌ردانێكیان بۆهه‌رێمى كوردستان و ئاگاداربون له ره‌وشى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ 10-2-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم پێشوازى كرد له كونسولى گشتى فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر و شاندى گروپى نه‌خۆشخانه‌كانى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا،
له‌دیدارێكد كونسولى گشتى فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر تیشكى خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوانیان، وتیشى وه‌ك حكومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیه‌كانمان بۆهه‌رێمى كوردستان به‌وپێیه‌ى گه‌لى كورد دۆستێكى دێرینمانه و خه‌بات وتێكۆشانه‌ى شاهێدى راستیه‌كانه.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم باسى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌بوارى ته‌ندروستى به‌دیهاتون له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه و بنكه‌وسه‌نته‌رى ته‌ندروستى سه‌رده‌میانه و دابین كردنى ئامێر و پێداویستى پزیشكى پێشكه‌وتووبۆیان،
له‌به‌شێكى تر‌ى ووته‌كه‌یدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ئاماژه‌ى به پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو توانراوه چه‌ندین خول و راهێنان و ئاشناكردنى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بكرێته‌وه,
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن كرا بۆ ئاماده‌كردنى گرێبه‌تسێكى لێك تێگه‌یشتن به‌مه‌به‌ستى راهێنان و په‌ره‌پێدانى تواناكانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى
پاشان شاندى گروپى نه‌خۆشخانه‌كانى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان به‌رزنرخان بۆئه‌وه خزمه‌ت گوزاریانه‌ى پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیانى ده‌كرێت، هه‌روه‌ك پاڵپشتى و هاوكارى ته‌واوى خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆزیاتر پێشكه‌وتنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان.