وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

په‌یامێک له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

په‌یامێک له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان


 

په‌یامێک له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

بۆ سه‌رجه‌م که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان

دوای سلاو ورێز...

ئاشکرایه‌ ئه‌رک و په‌یامی راگه‌یاندن چه‌نده‌ پیرۆز و پر به‌هایه‌ له‌ نێو هه‌ر کۆمه‌لێکداو کاریگه‌رییه‌که‌شی له‌سه‌ر کۆمه‌ل کردویه‌تی به‌ ده‌سه‌لاتی چواره‌م،

له‌ کاتیکدا سوپاس و پیزانینی خۆمان بۆ ئه‌و که‌نالانه‌ ده‌رده‌برن که‌ ئه‌و پیگه‌ به‌هیزه‌ی خۆیان بۆ خزمه‌تکردنی هاولاتیان به‌کارده‌هێنن و ریگه‌ ناده‌ن ده‌ستکه‌وته‌ ماددیه‌کان په‌یامه‌ پیرۆزه‌که‌یان له‌که‌دار بکات، نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رامبه‌ر هه‌ندیک له‌ که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنی هه‌ریمی کوردستان که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ پیناو ده‌ستکه‌وتی ماددی له‌ هه‌ندیک بازرگان و کۆمپانیا مینبه‌ری خۆیان کردووه‌ به‌ ئامرازی چه‌واشه‌کردنی بواری ته‌ندروستی خه‌لک و بره‌ودان به‌ بیرۆکه‌ چه‌وت و نا ته‌ندروسته‌کان له‌ بواری ته‌ندروستی دا هه‌ر له‌ لایه‌نی ریکلامکردنی نایاسایی و دوور له‌ ئاکاری پزیشکی بۆ ژماره‌یه‌ک پزیشک و سه‌نته‌ری پزیشکی تا ده‌گاته‌ ریکلام کردن بۆ ده‌رمانی گیایی و شتی تر که‌ گوایه‌ زۆر کاریگه‌رن له‌ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک نه‌خۆشی به‌م کاره‌ش پیگه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌ ئامرازی بره‌ودان به‌ ناهۆشیاری و چه‌واشه‌کاری بواری ته‌ندروستی و پزیشکی له‌ کوردستان. هه‌رچه‌نده‌ پێشووتر ئه‌و که‌نالانه‌ له‌و ره‌فتاره‌ نایاساییانه‌ ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.

لیره‌دابه‌ پیویستی ده‌زانین له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دانانی ئاستێک بۆ ئه‌و هه‌لوێسته‌ نه‌شیاوه‌ی ئه‌و که‌نالانه‌، داوا له‌و که‌نالانه‌ی راگه‌یاندن ده‌که‌ین له‌ هه‌ریمی کوردستان که‌ چیتر ریکلام بۆ پزیشک ونه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌ تایبه‌تییه‌کان وده‌رمان و پیکهاته‌ گیاییه‌کان نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به‌ بیرۆکه‌ چه‌واشه‌کاری و ناراست و نازانستییه‌کانی نیو کۆمه‌ل نه‌درێت و له‌ بری ئه‌وه‌ با هه‌موومان هاوکاربین له‌ راستکردنه‌وه‌ی بۆ چونه‌ هه‌له‌کانی بواری پزیشکی و ته‌ندروستی له‌ هه‌ریمی کوردستان و هاوکاربین له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی هاولاتیان.