ئێواره‌ى رۆژى 5-6- 2012 به‌ئاماده‌بونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ود.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و وه‌زیرانى شاره‌وانى و په‌روه‌رده و رۆشنبیرى له‌شارى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیواى مندالان دانرا
له‌شارى هه‌ولێر : به‌ئاماده‌بونى
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 150 قه‌ره‌وێڵه‌ى دانرا.
ئێواره‌ى رۆژى 5-6- 2012 به‌ئاماده‌بونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌رێم ود.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و وه‌زیرانى
شاره‌وانى و په‌روه‌رده و رۆشنبیرى له‌شارى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى
نه‌خۆشخانه‌ى هیواى مندالان دانرا.
سه‌ره‌تا دكتور ره‌نج شاویس سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه كورته‌یه‌كى
له‌باره‌ى پرۆژه‌كه بۆئاماده‌بوان كرد كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى
خێرخوازى قازانج نه‌ویسته‌و تایبه‌ته به قۆناغى به‌رله‌منداڵبون و دواى
منداڵبون تاقۆناغى هه‌رزه‌كارى، كه‌به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ده‌كات.
پاشان له‌ووته‌یه‌كدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كرد بۆدروست كردنى
پرۆژه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه كه سوود به ته‌واوى به‌و كه‌سانه
ده‌گه‌یه‌نێت كه پێویستیان پێیه‌تى. هه‌روه‌ك پرۆژه‌كه‌شى به‌گرنگ
وه‌سفكرد كه‌به‌هۆى ئه‌وه ساقامگیرى و ئارامیه‌ى كه‌له‌هه‌رێمى كوردستان
هه‌یه پرۆژه‌ى جۆراوجۆر جێبه‌جێ ده‌كرێت، و خزمه‌تگوزاریه جۆربه‌جۆره‌كان
ده‌خاته به‌رده‌م هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق. جێگرى سه‌رۆكى
حكومه‌ت هیواى خواست سه‌ره‌راى گرنگیدان به‌بوارى ته‌ندروستى كه‌رتى
وه‌به‌رهێنان و نیشته‌جێبون و بیناسازى كارسه‌ره‌كى حكومه‌ته.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى
به‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم كرد كه‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گرنگى زۆرى
پێده‌درێت له‌رێگه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌و هێنانى پزیشك و پێداویستى
ته‌ندروستى بۆنه‌خۆشخانه‌كان ، راشى گه‌یاند كردنه‌وه‌ى ئه‌م
نه‌خۆشخانه‌یه ده‌بێتـه هۆكارێكى باش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى
له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانى تر‌ى شارى هه‌ولێر هه‌روه‌ك پاڵپشتى و هاوكارى
ته‌واوى وه‌زاره‌تیشى بۆ ته‌واوى سه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى دوپات
كرده‌وه.
شایه‌نى باسه نه‌خۆشخانه‌ى هیواى مندالان 150 قه‌ره‌وێله‌ییه و به‌بودجه‌ى 36ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر روبه‌رى 35,000كم2 دروستده‌كرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى