704 جار خوێندراوەتەوە 7/17/2019
وەزیری کارەبا بەڕێوەبەرایەتی و بەش وهۆبەکانی وەزارەتی بەسەرکردەوە
ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رێکەوتی 17/7/2019 لەمیانی بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و بەش وهۆبەکانی وەزارەت دا لە نزیکەوە لەگەڵ فەرمانبەران گفتوگۆی کرد. لەو بهسهرکردنهوهیەدا وەزیری کارەبا ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە هەمووان لە ئاست خواست و داواکاریی هاولاتیان بن و پێویسته بە باشترین شێوە خزمەتیان پێشکەش بکرێت و رۆتین کەمکرێتەوەو بەخێرایی مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێوەبچێت، لەبەشێکی دیکەی بەسەرکردنەوەی سەرجەم بەشەکانی وەزارەتدا وەزیری کارەبا گوێی لە کەموکوڕی و داواکاری فەرمانبەرانی وەزارەت گرت و بەڵێنیدا کاربکەن بۆ ئهوهی بتوانن بە پشتیوانی هەموو لایەک کەموکوڕییەکان چارەسەربکرێن و کار بۆ جێبەجیکردنی داواکارییەکانیش بکرێت. هاوکات وەزیری کارەبا سوپاسی سەرجەم بەرێوەبەر و بەرپرسی بەش وهۆبەکان و فەرمانبەرانی کرد کە لەماوەی رابردوو دا بەو پەری دڵسۆزی کارەکانی وەزارەتیان ڕایکردووە، لە بەرامبەریشدا فەرمانبەران هیوای سەرکەوتنیان بۆ جەنابی وەزیر خواست لە کارەکانی دا.
هەر بەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا چاویکەوت بەبەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کە بەیاوەری بەڕێوەبەرو ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر سەردانی وەزارەتیان کردبوو و وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا، لەنزیکەوە باس لە بارودۆخی کارەبای پارێزگای هەولێر کرا، لەبەشێکی دیدارەکەیدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکان کردەوە بەوەی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەکانیان راستەوخۆ پەیوەندیان بە مامەڵەو داواکارییەکانی هاوڵاتیانەوە هەیە، هەربۆیە پێویستە بەهەمووان کار لەسەر بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هاوڵاتیان بکەین و پێکەوە کار بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کەموکورتی و گلەیی و گازندانە بکەین کە رووبەروومان دەبێتەوە.














berivan