دەربارەی وەزارەتی کارەبا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کارەبا بەیەکێک لەو وەزارەتە گرنگ و هەستیارانە دادەنرێت کە لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی گوڵانی ساڵی 2006 بەپێی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2006ی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان دامەزراوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباو وزە بوو لەوەزارەتی پیشەسازی و وزە. ئەرک و پەیامی وەزارەتی کارەبا بریتی یە لە ( کارکردن لەپێناو دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان و پرۆژەکانی ژێرخانی ئابووری کوردستان و باشترکردن و پەرەپێدانی سیستەمی کارەبای هەرێم) بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەرکەش وەزارەتی کارەبا لەرێگەی هەر چوار سێکتەرەکەیەوە ( بەرهەمهێنان - گواستنەوە- دابەشکردن - کۆنترۆڵ ) بەرنامەیەکی گشتگیری تایبەت بە پێشخستنی ژێرخانی کارەبا راگەیاندووە و تەواویی بەرنامەکەش دوای پەسەندکردنی کارنامەی وەزارەتی کارەبا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاودەکرێتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا توانیوێتی سەرەڕای قەیرانی ئابووری و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەبەغدا و شەڕی داسەپاوی داعش بەسەر کوردستان و هاتنی ژمارەیەکی ئیجگار زۆری ئاوارەو پەناهەندە کە هێندەی دانیشتوانی پارێزگایەکی کوردستانە بەڵام بەپێی توانای دارایی و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکان وەزارەت هەوڵی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی داوەو شوێنەوارە نێگەتیڤەکانی بارودۆخەکە بەوشێوە مەترسیدارە نەبێت لەسەر رەوشی کارەبا، ئێستاکەش سەرقاڵی دوو پرۆژەی گرنگی تایبەتە بە( رادەستکردنی بەشێک لەخزمەتگوزاری دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت- پرۆژەی پێوەری زیرەک) کە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵی بەکارهێنانی کارەباو باش بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا بکرێت.
یەکەم وەزیر لەکابینەی پێنجەم ئەندازیار هۆشیار سیوەیلی بووە، دواتر لەهەردوو کابینەی شەشەم و حەوتەم ئەندازیار یاسین ئەبوبەکر ماوەتی بووە. لە18/6/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکار بووە، دواتریش هەر لەهەمان کابینەدا ئەم وەزارەتە لەلایەن د.ئاشى هه‌ورامی وه‌زیرى کاره‌با ( به وه‌کاله‌ت) بەڕێوەچووە، لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا دەستبەکاربووەو وەزارەت لەلایەن بەڕێزیانەوە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ دەست بەکاربوونی دەستکراوە بەئامادەکردنی کارنامەی وەزارەتی کارەبا و چەند رێوشوێنێکی یاسایی و چاکسازیی بۆ پێشخستنی سێکتەرەکان و باشتر بەڕێوەچوونی کاروئیشەکانی وەزارەت گیراوەتە بەر.

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure