2159 جار خوێندراوەتەوە 10/29/2019
بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە کارکردنی کۆمپانیاکان لە پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا
بەمەبەستی رێکخستنی کاری پرۆژەکان و چاودێریکردن و بەدواداچوونی کارەکانی کۆمپانیاکان؛ ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بڕیارێکی سەبارەت بەو کۆمپانیانە دەرکرد کە لەبواری پرۆژەکانی کارەبا کاردەکەن، لەمبارەیەوە بەپێی فەرمانێکی وەزاریی بڕیاردرا: (هەر کۆمپانیایەک لە ( 2) دوو پرۆژە زیاتری پێ سپێردرا( احالە) بێت چ لەسەر بودجەی تایبەت یا پلانی وەزارەت یاخود بودجەی نەوت بێت( جگە پرۆژەکانی بودجەی داهات ) و کاری خۆی بەپێی گرێبەست ئەنجام نەدابێت، ئەوا پرۆژەی (3) سێ یەمی پێنادرێت تاوەکو بەلای کەمەوە یەکێک لەو دوو پرۆژانە تەواو نەکات..)، ئەم بڕیارەش لەقازانجی خەڵک و جێبەجێکردنی پرۆژەکاندایە ئەمە وێڕای ئەوەی وەکو هاندان و پاڵپشتیەکیشە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کارەکانیان لەکاتی خۆیداو بەپێی گرێبەست جێبەجێ دەکەن، بەپێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک کارەکەی خۆی بەپێی گرێبەست ئەنجام نەدابێت جگە لە لێپرسینەوە لەگەڵیدا کاری دیکەشی پێ نادرێت.
بۆ بینینی فهرمانهکه فایلی پی دی ئیف بکههوه یاخود کلیک لهسهر ئهم لینکهی خوارهوه بكه :
http://moel.gov.krd/Wenekan_KS/4730729102019_

sawen