کاره‌بای نیشتیمانی به‌سه‌ر چه‌ند یه‌که‌یه‌ک و سێکته‌رێکی گرینگ دابه‌ش ده‌بێت (به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه ودابه‌ش کردن و کۆنترۆڵ ) هه‌ریه‌که له‌م سێکته‌رانه گاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ پیشخستن و باشتر کردنی که‌رتی کاره‌بای نیشتیمانی له هه‌رێمی کوردستاندا .
سێکته‌ری بواری به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له هه‌رێمی کوردستان به یه‌کێک له سێکته‌ره گرینگه‌کان داده‌نرێت.
به‌رهه‌مهێنان بریتی یه له پرۆسه‌یه‌کی قۆناغ به‌ندی و دروست کردنی وێستگه‌کانی کاره‌با ، له‌م رێگایه‌شه‌وه به گوێره‌ی توانای ئه‌م وێستگه‌یه کاره‌بای نیشتیمانی لێ به‌رهه‌م دێت و له هه‌رێمی کوردستان چه‌ندان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با هه‌یه و ساڵانه‌ش به هۆی زیاد بوونی خواست له‌سه‌ر کاره‌با وێستگه‌کان سیانه‌یان بۆ ده‌کرێت و له‌گه‌ل دروست کردنی چه‌ندان وێستگه‌ی نوێ له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی کاره‌با .
وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له کوردستان له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کان بوونیان هه‌یه و هه‌ر یه‌که و توانای چه‌ندان مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بایان هه‌یه و وزه‌ی کاره‌با له کوردستان له رێگای گازوایل وغاز و ئاو و با و هه‌لمی و نه‌وتی ره‌شه وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌م سێکته‌ره‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ پەیوەندی کردن بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرهەمهێنان
به‌رهه‌مهێنان
• ديار تاهر بابان
به‌رێوه‌به‌ری گشتى به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی كاره‌با
diyar_baban@yahoo.com
07504458695
كارگێری
ره‌وا 07501732739