85 جار خوێندراوەتەوە 30/06/2020

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان : کارکردنی یەکەیەکی کارەبا بە گازوایل خەرجی ڕۆژانەی 500 ملیۆن دینارە.

لە لێدوانێكیدا بۆ باس نیوز ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەندێک یەکەی وێستگەی کارەبا هەیە ئێستا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی واته‌ غازی سروشتی کار ناکەن، ئەوەش پەیوەندی بە دانا غاز و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە هەیە، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی غاز بۆ ئەو وێستگانە دابین بکرێت و بەرهەمی کارەبا بەرز بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو كارپێکردنی یەکەکانی بەرهەمی کارەبا بە گازوایل خەرجی زۆرە، گوتیشی: "وێستگەکانی کارەبا لە دهۆک گازی سروشتییان بۆ نەچووە، بەهۆی قەیرانی دارایی لەوێ نیو یەکەی کارەبا بە گازوایل کار دەکات شەو و ڕۆژێک 500 هەزار لیتر گازوایلی دەوێت، کە خەرجییەکەی 250 ملیۆن دینار، ئەگەر یەکەیەکی تەواو کار بکات، ئەو کاتە دەکاتە ڕۆژانه‌ 500 ملیۆن دینار ئەوەش خەرجییەکی زۆرە".
ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی قەیرانی دارایی ناتوانن گازوایل بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان بکەن.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی کارەبا، ئامادەکاری کراوە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما زۆرترین کارەبا بدرێ

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure