138 جار خوێندراوەتەوە 01/07/2020

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر كۆنترۆڵی كارەبای هەولێرو كۆنترۆڵی كارەبای ناوەندی بەسەركردەوە

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی كارەكان و كۆنترۆڵكردنی دابەشكردنی كارەبا و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كوژانەوە كە لەچەند گەڕەك و ناوچەیەكی پارێزگای هەولێر لەدوو رۆژی رابردوودا روویاندا؛ ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر سەردانی هەردوو كۆنترۆڵی كارەبای هەولێرو كۆنترۆڵی كارەبای ناوەندی كرد، لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر سەرەتا لەنزیكەوە چاویكەوت بە فەرمانبەرانی كۆنترۆڵی كارەبای هەولێر ، وێڕای ئەوەی جارێكی دیكە دەستخۆشی و سوپاسی فەرمانبەرانی ئیشكگری كارەبای لەسنووری پارێزگای هەولێری كرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونییەی ئەنجامی دەدەن لەپێناو دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ، داواشی لێكردن بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا .
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر دوای ئەوەی لەنزیكەوە گوێبستی فەرمانبەرانی كۆنترۆڵی كارەبای هەولێر بوو، بەتایبەتی سەبارەت بە چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی ئەو بارزۆری و گرفتانەی كە لەچەند رۆژی رابردوودا روویاداوە كە بەشێكی پەیوەندی بە كۆنترۆڵكردنی كارەباوە هەبووەو بەشێكی گرفتەكەش بەهۆی هەڵكشانی خواستی كارەباوە روویانداوە. دواتر كۆنترۆڵی كارەبای ناوەندی بەسەركردەوە و داوای لێكردن بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی پارێزگاكانی هەرێم بەتایبەتی پارێزگای هەولێرو وێستگەكانی كارەبا هەموو توانای خۆیان بەگەڕبخەن بۆ پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان و رێگا نەدەن گرفت لەسیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبادا رووبدات بۆ ئەوەی ئەو بڕە كارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت بەشێوەیەكی باش و دادپەروەرانە بگاتە هەموو هاوبەشانی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان و وەكو بەڕێوبەرایەتی گشتی پارێزگای هەولێر و كۆنترۆڵی پارێزگاكە ئامادەیی هەماهەنگی و هاوكاریی تەواویی نیشاندان بۆ سەركەوتنی كارەكانیان.

575714172020_1.jpg

535814172020_2.jpg

31315172020_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure