494 جار خوێندراوەتەوە 14/05/2015
گواستنه‌وه‌ى ویستگه‌ى (33) (kv) كفرى وسه‌رقه‌ڵا بۆ سه‌ر ویستگه‌ى (132 ) (كفرى _چه‌مچه‌مالأ)
به‌چاودێرى به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ره‌ى ویستگه‌كانى گه‌رمیان گواستنه‌وه‌ى هه‌ردوو ویستگه‌ى (33) كفرى وسه‌رقه‌ڵا له سه‌ر ویستگه‌ى (132) كه‌لار بۆ سه‌ر ویستگه‌ى (132) (كفرى – چه‌مچه‌مالأ) جێ به جێ كرا , دواى هه‌ولأ ماندووبوونى به‌شى هێڵه‌كانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ویستگه‌كان له ماوه‌یه‌كى كورتدا توانرا هه‌ردوو ویستگه‌ى (33) (KV) (كفرى و سه‌رقه‌ڵا ) له سه‌ر ویستگه‌ى (132) كه‌لار بۆ سه‌ر ویستگه‌ى (132) (كفرى – چه‌مچه‌ماڵ) جێ به جێ بكرێت له‌م باریه‌وه (كاویان كه‌مال ) به‌رێوه‌به‌رى ویستگه‌كانى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه دا گه‌یاندنى هێڵى ( 132) (كفرى – چه‌مچه‌مالأ ) توانرا بار زۆرى كاره‌باى نیشتیمانى له سنوورى گه‌رمیان چاره‌سه‌ر بكات به تایبه‌تى له وه‌رزى ( هاویندا ) به هۆى كه‌شه‌و هه‌واى گه‌رمیان زۆر گه‌رمه و لۆدێكى زۆر ده‌كه‌وتوه سه‌ر هێڵى ( كه‌لار – ده‌ربندیخان ) به‌م گۆرینه بار زۆرى سه‌ر ویستگه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت گرفتى دابه‌زینى (فۆڵتێ) بار زۆرى فیده‌ره‌كان به كۆتا دێت ...
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گاره‌باى گه‌رمیان
به‌شى ڕاگه‌یاندن

