665 جار خوێندراوەتەوە 17/09/2015
لە ماوەى (شەش) مانگ دا لە گەرمیان زیاتر لە(200) ماڵ بەهۆى بردنى کارەبا بەشێوەیەکى نایاسی (سزا دراون )
لیژنەى بەدواداچوون بۆ نەهێشتنى کارەباى نایاسایی لە ماوەى (شەش) مانگ دا زیاتر لە (%75 ) گەڕەگەکانى سنوورى ئیدارەى گەرمیان گەرِاون زیاتر لە (200) ماڵ کارەباى نایاسایی هەبووە توانیانە سەرووى ( شەش) ملێون دینار غەرامەى هاوڵاتیان بکەن وەزۆربەى ئەو گەڕەکانەى دووبارە پیاچوونەویان تێدا کردووە ، ( عادل جلال ) بەرێوەبەرى (فرۆشتنى وزەى گەرمیان) ڕایگەیاند بەپێی ئەوڕاپۆرتانەى مانگانە دەگاتە دەەستمان لە هەندێک گەڕەکان ئەو حاڵتە دووبارە دەبێتەوە بۆیە لیژنەى بەدواداچوونى سەرپێچى سەرجەم ئەو گەڕەکانەى سەردانیان کردووە بەردەوام چاودێرى دەکەن و بەڵکو بتوانن ئەوحاڵتە نەخوازراوە نەمێنێت و چیتر کارەباى نیشتیمانى بە فیرۆ نەبرێت ...
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان
بەشى ڕاگەیاندن
2015/9/17


