624 جار خوێندراوەتەوە 29/06/2015
شه‌وانی ره‌مه‌زان و به‌رده‌وامی كاركردنی تیمه‌كانی كاره‌بای هه‌ولێر
له كاتی كاركردن له پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌نده‌رپاسی سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری- به‌حركه، هێلی 33 كه‌ی ڤی نێوان 132 كه‌ی ڤی پیرزین و وێسگه‌ی گۆرینی 33 كه‌ی ڤی كۆری پچرا، كه به‌هۆیه‌وه نه‌ده‌توانرا كاره‌با به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی هه‌یه بدرێت به زیاتر له 13 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با كه له رێگای هێلێكی تری33 كه‌ی ڤی نێوان وێسكهی 132 كه‌ی ڤی پارك و وێسگه‌ی 33كه‌ی ڤی كۆری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چارهسهرهر بوو ، بۆیه تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاركردن له‌و هێله‌دا توانیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی كه له‌م كاره سوودمه‌ند بوون بریتی بوون: ماڵه‌كانی سه‌ر شه‌قامی گوڵان، كوێستان ، نوسه‌ران، به‌ختیاری، سه‌لاحه‌دین، حاكماوه، مناره، به‌شێك له هه‌ردوو گه‌ره‌كی شۆرش و ته‌یراوه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی حكومی.