133 جار خوێندراوەتەوە 28/03/2020
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر وێستگەكانی گۆڕین و سیانەكان بەسەردەكاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 24/3/2020 ئەندازیار حوسێن حەمە قادر بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر بەیاوەری ستافێكی وەزارەتی كارەبا ژمارەیەك لە سیانەكانی كارەبا و وێستگەكانی گۆڕینی كارەبای لە شاری هەولێر و ناحیەی بەحركە بەسەركردەوە ، سەرەتا سەردانی هەردوو سیانەی 4 و عەینكاوەی كرد و وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بۆ فەرمانبەرانی سیانەكان كە لەم بارودۆخە دژوارەدا و چارەسەری كێشەكانی كارەبای هاوڵاتیان دەكەن و داوای لێكردن پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی و بەردەوام دەبن لە دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی خۆپارێزی، دواتر سەردانی هەردوو وێستگەی گۆڕینی كارەبای پارك و پێرزینی كردوو سوپاسی ماندووبوونیانی كرد كە شەونخونی دەكەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی كارەبا بەردەوام بە هاوڵاتیان بگات، هەروەها بەڵێنی پێدان ئەو گرفتەی كە لەكاتی هاتوچۆدا لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆو بازگەكان دووچاری دەبن چارەسەر بكات و نووسراوی فەرمیان لە قایمقامیەت بۆ بكات.





sawen