229 جار خوێندراوەتەوە 11/04/2020

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی بەسەركردەوە

لەسەر فەرمانی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا ؛ ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی بەسەركردەوە، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و گەیاندنی سوپاسی و پێزانین كە سەرەڕای پشووەكان و قەدەغەكردنی هاتوچۆ فەرمانبەرانی ئیشگكری وەزارەت لەناویشیاندا فەرمانبەرانی كۆنترۆڵی كارەبا توانیویانە بەسەركەوتوویی كارەكان بەڕێوەببەن و رێگایان نەدا لەم بارودۆخە نەخوازراوە گرفتی كارەبا دروست بێت و بەتێكڕا 18 كاتژمێر كارەبایان بەهاوڵاتیان داوەو بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاو ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش كراوە.

دوای راگەیاندنی پشووەكان و قەدەغەكردنی هاتوچۆ زیاتر لە ( 7000 ) فەرمانبەرانی كارەبا بەشێوەی نۆرە و 24 كاتژمێری بەردەوام كاری ئیشكگری ئەنجام دەدەن، بۆ ئیشپێكردنی( 229 ) وێستگەو (158 )فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا لە سێكتەرو بەشەكانی (بەرهەمهێنان و وێستگەكان و كۆنترۆڵی هەرێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و سەنتەرەكانی هاوكاریی و چاككردنەوە( سیانە ) و هێڵەكان و پاسەوانان و پۆلیسی كارەبا و راگەیاندنەكان و هۆبەكانی رووناكی و وەرشەی موحاویلە و هەردوو وێستگەی كەهرۆئاوی دوكان و دەربەندیخان ).

2240211142020_1.jpg

4940211142020_2.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure