131 جار خوێندراوەتەوە 02/04/2020
بەسەركردنەوەی وێستگەكانی کارەباو فهرمانگهكانی چاكردنهوهى كارەبا لەسۆران
ڕۆژی یەک شەمە رێكەوتی 29/3/2020 ئەندازیار فیصل حسن بازید بەڕێوەبەری دابەشکردنى کارەباى سۆران ژمارەیەك لە فهرمانگهكانی چاكردنهوهی كارەبا و وێستگەكانی كارەبای لە شاری سۆران بەسەركردەوە ، وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بۆ فەرمانبەران كە لەم بارودۆخە دژوارەدا و چارەسەری كێشەكانی كارەبای هاوڵاتیان دەكەن و داوای لێكردن پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی خۆپارێزی، دواتر بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران سەردانی وێستگەی كارەبای ( دیانا )ی كردوو سوپاسی ماندووبوونیانی كرد كە شەونخونی دەكەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی كارەبا بەردەوام بە هاوڵاتیان بگات، هەروەها بەڵێنی پێدان ئەو گرفتەی كە لەكاتی هاتوچۆدا لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆو بازگەكان دووچاری دەبن چارەسەر بكات و نووسراوی فەرمیان بۆ بكات.




sawen