137 جار خوێندراوەتەوە 02/04/2020

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر ژمارەیەك لەوێستگە و فەرمانگەكانی چاككردنەوەی كارەبای بەسەركردەوە

لەدرێژەی بەسەركردنەوەكانی بۆ فەرمانگەو وێستگەكانی كارەبا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 31/3/2020 ئەندازیار حوسێن حەمە قادر بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر ژمارەیەك لە وێستگەو فەرمانگەكانی چاككردنەوەی كارەبای لەسنووری ناوشار و كەسنەزان و شاوەیسی بەسەركردەوە و لەلایەن فەرمانبەرانی كارەباوە پێشوازیی لێكرا، لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر لەنزیكەوە چاویكەوت بە كرێكاران و فەرمانبەرانی وەزارەت لە وێستگەكانی ( هانا سیتی و كەسنەزان و فەرمانگەكانی چاككردنەوە لە كەسنەزان و شاوەیس)، وێڕای ئەوەی جارێكی دیكە دەستخۆشی و سوپاسی فەرمانبەرانی ئیشكگری كارەبای كرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونییەی ئەنجامی دەدەن لەپێناو دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ، داواشی لێكردن بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابەندی تەواویی رێنماییەكانی تەندروستی بن. بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر وتی : لە سنووری پارێزگای هەولێر لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر هەموو بەڕێوەبەرانی كارەبامان ئاگاداركردۆتەوە بەوەی لەرووی پێداویستیەكانی خۆپارێزییەوە دەمامك و پێداویستیەكانی دیكەی خۆپارێزی بۆ فەرمانبەرانی ئیشكگر و تیمەكانی كارەبا دابین بكەن. فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا ئەو بەسەركردنەوەیان بەرز نرخاندوو لەنزیكەوە باسی چەند داواكاریی و پێداویستیەكیان كردوو بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێریش پاڵپشتی داواكارییەكانیانی كردوو بەڵێنی پێدان ئەو پەڕی توانای خۆیان دەخەنەكار لەپێناو دابینكردن و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

595318242020_2.jpg

255418242020_3.jpg

525418242020_4.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure