133 جار خوێندراوەتەوە 28/03/2020
فەرمانبەرانی كارەبای گەرمیان لەخزمەتی هاوڵاتیان بەردەوامن
لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێری رابردوودا كە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە ئیدارەی گەرمیان درا، تیمەكانی بەشی چاكسازیی ( سیانە)ی كارەبا زیاتر لە 65 دەرچوونیان ئەنجام داوە بۆ چاككردنەوەی شۆڕت و بچڕانی كارەبای هاوبەشان، كاروچالاكییەكانی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی كارەكانی فەرمانبەرانی وێستگەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا كە فەرمانبەرانی هەر 15 وێستگەكەی سنووری ئیدارەی كەلارو كفری بەشێوەیەكی زۆر رێكوپێك و بێ گرفت توانیان كارەبا بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست دابین بكەن .


sawen