167 جار خوێندراوەتەوە 28/03/2020
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان وێستگەكانی دابەشكردنی كارەبا و سیانەكانی لەسنووری كفری و سەرقەڵاو رزگاریی بەسەركردەوه
دوای بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و ژمارەیەك لەوێستگەكانی گۆڕینی كارەبا لەسنووری گەرمیان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار حازم كەریم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان سەردانی ژمارەیەك لە وێستگەكانی دیكەی كارەبای كرد لە كفری و سەرقەڵاو رزگاری ، وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بۆ فەرمانبەرانی ماندوونەناسی كارەبا كە وەكو سەربازی وون كاریان كردووە بۆ رووناككردنەوەی ماڵەكان و لەو دۆخە نەخوازراوەدا بەرێكوپێكی دەوامیان كردووە و بەهانای هاوڵاتیانەوە هاتوون بۆ چاككردنەوەی كارەباكانیان ، ئومێدیشی خواست ساخ و سەلامەت بن ، بۆ ئەم مەبەستەش لەو سەردانەیدا پێداویستی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای گەیاندە فەرمانبەرانی ئەو وێستگانە و لەنزیكەوە گوێبستی پێشنیارو داواكارییەكانیان بوو، ئامادەیشی دەربڕی بۆ گەیاندنی هەر پێداویستی و هاوكارییەكی دیكە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانیان.



sawen