5832 جار خوێندراوەتەوە 17/03/2016
كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بەجی ئای ئێس رێكدەخرێت
كۆمپانیای ڤیوپایەنیر پرۆژەی بە(GIS)كردنی موەلیدە ئەهلییەكانی ناوشەقامی بازنەیی مەلیك مەححمودی شاری سلێمانی جێبەجێدەكاتكۆمپانیای ڤیوپایەنیر كەكۆمپانیایەكی تایبەتە بەپەرەپێدان و راوێژكاری و خزمەتگوزاری پیشەیی بەشێوەی خۆبەخش بێ بەرامبەر پرۆژەی بە(GIS)كردنی موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جێبەجێدەكات.ئەمرۆ لەسیمینارێكیشدا بەئامادەبوونی بەرێز ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیارانی بەشی (GIS)ی بەرێوەبەرایەتی گشتی و ستافی كۆمپانیای ڤیوپایەنیر، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆمپانیای ڤیوپایەنیر پرۆژەكەی بۆ ئامادەبووان شیكردەوە كەتیایدا لەسەر نەخشەی (GIS) كۆی موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شەقامی مەلیك مەحمود دەستنیشان كرابوو، كە تیایدا هەموو داتاو زانیارییەكی پەیوەست بەموەلیدەكەو خاوەندارێتی و دووری لەنەخۆشخانەو قوتابخانە دیاریكرابوو.لەوتەیەكیشدا بەرێوەبەری گشتی دەستخۆشی لەكۆمپانیای ڤیوپایەنیر كرد بۆ ئەم پرۆژە گەورەیە كە بێ بەرامبەر بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جێبەجێیان كردووە كە بۆ سێكتەری موەلیدە ئەهلییەكان زۆر پێویستەو رۆژانە پێویستمان بەداتاو زانیارییەكانی ئەو پرۆژەیە دەبێت و ئاسانكاری زۆر بۆ تیمەكانی سەرپەرشتیكردن و چاودێكردنی موەلیدە ئەهلییەكان دەكات.هاوكات ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی بەرێوەبەری كۆمپانیای ڤیوپایەنیر ئامادەیی كۆمپانیاكەی خۆیانی پیشاندا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا كە پرۆژەكەیان دەرەوەی شەقامی مەلیك مەحمودیش بگرێتەوە.
بهرێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی