1964 جار خوێندراوەتەوە 15/05/2017
سێ گوندی ناحیه‌ی به‌رزنجه به‌كاره‌بای نشتیمانی روناكدهكرێتهوه
له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌بڕی (ملیارێك) و (710) ملیون دینار و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با شاره‌زوور، پرۆژه‌ی گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ گونده‌كانی باساك و چناره و حاجی مامه‌ند و چه‌ند گه‌ره‌ك و شوێنێكی دیكه‌ی شاره‌زوور جێبه‌جێ ده‌كرێت.ئه‌مڕۆ شه‌ممه(13)ی ئایار له رێوڕه‌سمێكدا به‌شێكی پرۆژه‌كه، كه بریتیه له گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ گونده‌كانی (باساك و چناره و حاجی مامه‌ند) له سنوری ناحیه‌ی به‌رزنجه كرایه‌وه.سه‌ره‌تا له گوندی باساك، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار سالار حسام دین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و دیاری ره‌فیق قایمقامی سه‌یدسایه‌ق، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای شاره‌زوور و به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و دانیشتوانی ناوچه‌كه، پرۆژه‌كه كرایه‌و كاره‌بای گونده‌كه هه‌ڵكرا، دواتریش له رێوره‌سمێكدا كاره‌بای گوندی چناره كرایه‌وه .له‌وته‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی پیرۆزبایی له دانیشتوانی گونده‌كه كرد بۆ گه‌یاندنی كاره‌بای نشتیمانی بۆ گونده‌كانیان، دووپاتیكرده‌وه كه دانیشتوانی گونده‌كان شایسته‌ی هه‌موو خزمهتگوزارییهكهن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه كرد كه سه‌ره‌ڕای خهرجنهكرنی شایسته داراییه‌كانی پرۆژه‌كه، به‌ڵام ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ته‌واوكردوه و ئه‌و گوندانه‌ی روناككردۆتهوه.هاوكات دیاری ره‌فیق، قایمقامی شاره‌زوور له وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كرد بۆ ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه و پیرۆزبایی له دانیشتوانی گونده‌كه كرد بۆ روناككردنهوهیان به كاره‌بای نیشتمانی و به‌ڵێنیپێدان ئه‌وه‌ی له توانایان بێت بۆیان بكات.دانیشتوانی گونده‌ش خۆشخاڵبوون به‌گه‌یاندنی كاره‌بای نشتیمانی بۆ گونده‌كه‌یان و ده‌ستخۆشیان له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كرد، كه هاوكاربوون له ته‌واوبوونی ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه، كه گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كانی باساك و چناره‌و حاجی مامه‌ند.گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كانی باساك و چناره‌و حاجی مامه‌ند، به‌شێكه له پرۆژه‌ی گه‌یاندنی كاره‌بای گه‌ڕه‌كی حاجی قادر له‌شاره‌زوور، ئوچتهپا، شانه‌ده‌ری كۆن، گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری له سه‌رای سوپحان ئاغا، له‌گه‌ڵ هێڵی ١١ كه‌ی ڤی هۆڵی شاره‌زوور و بودجه‌ی كۆی پرۆژه‌كان بریتیه له ملیارێك و ٧١٠ ملیۆن دینار و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌كه كه‌ره‌سته‌و پێداویستی بۆ دابینكراوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستاون و پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی
گشتی كارەبای سلێمانی