236 جار خوێندراوەتەوە 18/12/2019

کار و چاڵاکى ئەنجامدراو لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى کارەبا لە ساڵى 2019

هەروەک ئاشکرایە کە سێکتەرى گواستنەوە لە سێکتەرە هەرە گرنگەکانى وەزارەتى کارەبایە، ئامانجى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى کارەبا لە وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، کە بەرپرسیاریەتى تۆڕى کارەباى هەرێم لە (وێستگەکانى جێگیر و مۆبایل و لە هێڵەکانى هەوائى و کیبڵى ژێر زەوى) لە ئاستەکانى 33 و 132 و 400 کیلۆڤۆڵت  لە گشت پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و ئیدارەى گەرمیان لە ئەستۆ دەگرێت،  تۆڕێکى کارەباى نیشتیمانى تۆکمە و سیستەمێکى جێگیر و سەقامگیر و بەردەوام کە بتوانێت ئەو بڕە کارەبایەى کە لە کوردستان و دەرەوەى کوردستان  بەرهەم دەهێنرێت  بگوازێتەوە بە باشترین کوالیتى و بە کەمترین وون بوون  وە دڵنیا بوون لەگەیشتنى بۆ هاوڵاتیان و بەکارهێنەران لە ڕێگەى وێستگەکانى گۆڕینى کارەبا بە بەرزترین تایبەتمەندی (مواێفاتى) جیهانى، هاوتەریب لەگەڵ فراوان بوونى شار و شارۆچکەکان و زیاد بوونى خواست لەسەر کارەبا لە ئەنجامى فراوان بوونى نیشتەجێ بوون و بنیاتنان و فراوان بوونى دامەزراوە پیشەسازی و گەشت و گوزارى و کشتوکاڵیەکان و فراوان بوونى کەرتى وەبەرهێنان وە بە لەبەر چاو گرتنى ماستەر پلانى وەزارەت و قۆناغەکانى بۆ ساڵانى داهاتوو. بەڵام ئەوەى جێگاى باسە لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى قەیرانى داراییەوە نەمانتوانیوە ئامانجەکانمان وەک پێویست بپێکین، بۆیە گرنگترین ئەو کار و چاڵاکیانەى لە سێکتەرى گواستنەوەى کارەبا ئەنجامدراون لە ساڵى 2019  لەم چەند خاڵانەى خوارەوە کورت دەکەینەوە:
1- جەخت کردن لەسەر گرنگى بوونى پەیکەرى رێکخستنى کارگێرى بۆ وەزارەت و بۆ گشت پێکهاتەکان لە   بەڕێوەبەرایەتیەکان و بەشەکان، هەڵساین بە دووبارە رێکخستنەوە و دانانى پەیکەرى رێکخستنى کارگێرى بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکەمان (بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى کارەبا)، لەبەر بوونى تێبینى زۆر و نەگونجانى پەیکەرى رێکخستنى کارگێرى پێشتر لەگەڵ سروشتى کار و ئەرکى پێسپێردراو بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان. بۆیە بەپێ ى پێداویستى کارەکان و ئامانجە گشتیەکان و بە پشت بەستن بە توانا مرۆییەکان، هەڵساین بە دووبارە رێکخستنەوەى پەیکەرى کارگێرى تایبەت بە بەڕێوەبەراتى گواستنەوەى کارەبا. 2- بە مەبەستى ئەنجامدانى کارەکان بەپێى پەیکەرى رێکخستنى کارگێرى نوێ، هەوڵى زۆردرا بۆ گواستنەوەى راژەى نزیکەى بیست ئەندازیار و تەکنیکار لە سێکتەرە جیاجیاکانى وەزارەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، وە دابەشکردنیان لە بەڕێوبەرایەتیەکانى (پلان و وێستگەکان و هێڵەکان) بەپێ ى پسپۆرى  ئەزمون و لێهاتوویان.3- ئەنجامدان و رێکخستنى خولى جیا جیا لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات بۆ کارەمەندانى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بە مەبستى راهێنانیان وە بەرز کردنەوەى ئاست و شارەزابوونیان لە بوارى تەکنیکى و کارگێرى. 4- ئامادەکردن و نووسینەوەى پەیڕەوى ناوخۆى بەڕێوەبەراتى گشتى گواستنەوەى کارەبا و یەکە یەکەى پێکهاتەکان، کە تیایدا ئامانج و ئەرکى پێسپێردراوى بەڕێوەبەرایەتیەکانى (پلان و وێستگەکان و هێڵەکان) هەروەها گشت بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە دیارى کراوە، هەروەها ئەرک و رۆڵ و بەرپرسیاریەتیەکان دیاریکراون وە پەیوەندى ستوون ى و ئاسۆیى نێوان یەکەکان دیاریکراون.5- ئامادەکردن و دیزانکردنى ڕێڕەوەى کارگێرى (Flowchart)ى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى کارەبا، بۆ رێکخستن و ئەنجامدانى کارى رۆژانەى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە پێ ى پێویست و هاتوو لە پەیڕەوەى ناوخۆى وە دیارى کردنى پەیوەندى ستوونى و ئاسۆیى نێوان یەکەکان هەروەها ئەرک و رۆڵ و بەرپرسیاریەتیەکان دیاریکراون. 6- رێکخستنەوەى ناوى گشت وێستگەکانى هەرێم بە وێستگە تایبەتەکانیشەوە وە تۆمارکردنى زانیارى و داتا سەرەکیەکانى ئەم وێستگانە وە دواتر گشتاندنیان بۆ گشت سێکتەرەکانى کارەبا، ئەم کارە سوودى زۆرى دەبێت بۆ ئەنجامدانى کارى رۆژانەى گشت سێکتەرەکانى کارەبا بەتایبەتى کۆنتڕۆڵى دابەشکردنى کارەباى شارەکان هەروەها بۆ کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم 7- راستکردنەوەى ناوى گشت هێڵەکانى 132 کەڤى و 400 کەى ڤى لە تۆرى کارەباى هەرێم، هەروەها کۆکردنەوەى گشت داتاو زانیارى پێویست لەسەر ئەم هێڵانە، بە ئەنجامدانى ئەم کارە کارمەندانى بەشەکانى چاککردنەوە دوور دەبن لەکارەساتى دڵتەزێن.8- بە مەبەستى دراسەکردن و لێکۆلینەوەى زانستى لە کێشەکانى تۆرى کارەباى هەرێم وە بۆ ئەوەى گشت بڕیارەکانمان دواى دراسەکردنى زانستیانە بێت، هەڵساین بە رێکخستن و سەرپەرشتى کردنى چەند لیژنەیەکى هەمیشەیى لە وەزارەت وەک لیژنەکانى  ( PSS/E، ASPEN ، Power Quality ، Mapping )، وە کارکردن  بۆ دابینکردن پێداویستى لیژنەکان لە ئامێر و سۆفتوێرى تایبەت بە بابەتە ئاماژە پێدراوەکان لە سەرەوە هەروەها رێکخستنى خولى راهێنان بۆ ئەندامانى لیژنەکان لە دەرەوەى وڵات و ناوەوەى وڵات، لە رێگاى کارى پرۆفیشنەڵى  ئەم لیژنانە دەتوانرێت تۆرێکى کارەباى تۆکمەو جێگیر بەدەست بێنین لە هەرێمى کوردستان وە لە رێگەیەوە دەتوانین ئەو بڕە کارەبایەى کە لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێت بگوازرێتەوە و دابەشبکرێت بە شێوەیەکى یەکسان و بەردەوام و جێگیر وە بەباشترین کوالیتى، چاڵاکى و کارى ئەنجامدراو لە لایەن لیژنەى (PSS/E) ئەمانەى خوارەوەن:
- دیراسەکردنى گۆرینى هێڵى نێوان (سۆران -شەقڵاوە)- دیراسەکردنى راکێشانى هێڵێکى نوێ لە نێوان وێستگەى (زەنگەنان - خەبات)- دیراسەکرنى هاوردەکردنى کارەبا لە ووڵاتى ئێران بە برى(300) مێگا وات- دیراسەکردنى دانانى مۆبایلى دێگەڵە- دیراسەکردنى دانانى مۆبایلى بەرحوشتر- بەشدارى کردن ودیراسەکردن لە کۆبوونەوەى دروست کردنى وێستگە بۆ پرۆژەى ماس ستى - دیراسەکردنى کێشەى دابەزینى ڤۆلتییە لەپارێزگاى دهۆک- دیراسەکردنى کێشەى دابەزینى ڤۆلتییە و بارزۆرى لە دەڤەرى سۆران9- دیراسەکردنى وێستگەى بەرهەمهێنان بە قەبارەى (165) مێگا وات لە گەرمیان- ئەو پڕۆژانەى کە تەندەریان بۆ ئامادە کراوە ئەمانەى خوارەوەن:- مۆبایلى شەمامک لە شارى هەولێر (132/11KV-25MVA)، شى کردنەوەى بۆ کراوە و لە بوارى جێ بە جێ کردن دایە لەلایەن کۆمپانیاى بێستى تورکى.- مۆبایلى دێرێ لە شارى هەولێر (132/11KV-25MVA)، شى کردنەوەى تەکنیکى بۆ کراوە.- مۆبایلى ێالح ئاغا لە گەرمیان (33/11KV-25MVA)، شى کردنەوەى تەکنیکى بۆ کراوە.- زیاد کردن و دروست کردنى دوو (Bay) لە وێستگەى سۆران.- کڕینى ترانسفۆرمەرى (33/11KV-16MVA) بۆ وێستگەى چۆمان.- کڕینى ترانسفۆرمەرى (33/11KV-16MVA) بۆ وێستگەى نەسیج.- ئامادەکردنى تەندەر بۆ محولە سوتاوەکانى هەولێر (هەولێرى نوێ و مۆبایلى کانى).- ئامادەکردنى تەندەر بۆ وێستگەى ماس ستى بە قەبارەى (132/33KV - 3*63MVA).
10- پڕۆژەى بنیاتنانى چەند وێستگەیەکى (GIS) لە سنورى پارێزگاى هەولێر، پرۆژەى بنیاتنانى وێستگەى (کەسنەزان ،  سایلۆ (ئازادى نوێ)، رۆناکى لەگەڵ فراوان کردنى وێستگەى سۆران بە زیاد کردنى یەک محەویلە  (63/50/25 ) ام ڤى)، گشت ئەم وێستگانە لە لایەن (کۆمپانیاى بێست)ى تورکى ئەنجام دەدرێت، هەندێک کەم وکوڕى لاوەکى لە پڕۆژەکان بەدى دەکرێت بەهۆى سەرف نەکردنى پێشینەکان وەک هاتوو لە گرێبەست بەهۆى قەیرانى دارایى، لەبەر گرنگى پڕۆژەکان بۆ شارى هەولێر کە زۆر لە گرفتەکان چارەسەر دەکات، هەوڵى زۆر دارا بۆ بەردەوام بوونى کۆمپانیا لە کارەکانى، وە دوابەدواى فەرمانى وەزارى ژمارە (3576) لە 18/6/2019 ، کە تیایدا رێکەوتن ئەنجامدراوە بۆ بەردەوامى و دەستبەکاربوونەوەى کۆمپانیاى ناوبراو بۆ تەواو کردنى کەم و کوڕیەکان لە ماوەى دیاریکراو بۆ هەر پڕۆژەیەک وەک لە فەرمانى وەزارى ئاماژەپێدراودا هاتووە.

11- ئیش پێکردنى وێستگەى (گرد جوتیار) 33/11 کەى ڤى بە قەبارەى 1*31.5 ام ڤى ئەى،  کە لە لایەن  کۆمپانیاى (مەلەک)ى لوبنانى بنیاتنراوە بە تێچووى 3.814.893 دۆلار،   لەبەر قەیرانى دارایى لەکاتى ئێستادا تەنیا 4 فیدەرى 11 کەى ڤى دەرهێنراوە لە کۆى 16 فیدرە، کە بەهۆیەوە چارەسەرى بارزۆرى بەشێک لە فیدەرەکانى بەحرکەى نوێ و دەورووبەرى دەکات.12- پڕۆژەى نۆَژەنکرنەوى وێستگەى مۆبایلى عەنکاوە، 132/11 کەى ڤى بە قەبارەى 25 ام ڤى ئەى، لایەنى جێبەجێکار کۆمپانیاى رۆشنا بوو. شەش فیدەرى 11 لە وێستگەکە دەرهێنراوەو بۆ چارەسەرى بارزۆرى ناو ناحیەى عەنکاوە، تێچووى پرۆزە 347،193،600 دینار .


13- گرفتى ئیلتزاماتەکانى کۆمپانیاى ( ماس گڵۆباڵ )، بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ ئیلتزاماتەکانى کەوتۆتە سەر کۆمپانیاى  (ماس گڵۆباڵ) لە دەرئەنجامى رێککەوتنى کڕینى ووزەى واژوو کراوى نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاى (ماس گڵۆباڵ) وە هەموارکردنەوەکانى هەڵساین بە  ئامادەکردنى خشتەیەک بەتەواوى ئیلتزاماتەکانى سەر کۆمپانیاى ناوبراو، دواتر خشتەیەکى ترمان ئامادەکرد لەسەر بنەماى پێویستى وەزارەتمان و گرنگى و پەلەیى کارەکان، پۆلین کران و رێزبەندیان پێدرا. پاشان خشتەى تر بۆ قۆناغەکانى جێبەجێکردن ئامادەکرا کە خۆى لە دوو قۆناغ دەگرێت و دواتر پلانى کارکردن ئامادەکرا بۆ تەواوى کارەکان تیایدا پلانى کارکردن پێشنیارکرا بۆ دەستپێکردن و تەواوکردنى کارەکان و دواجار خشتەیەک بە تێچووى خەملێنراو ئامادەکرا کە زیاتر لە 220 دوو سەدو بیست ملیۆن دۆلارە. دواتر بانگێشى کۆمپانیاى ماس گڵۆباڵ کرا، لە دواى چەند کۆبوونەوەک لە نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاى ناوبراو، لەئەنجامدا کۆمپانیا تەواوى ئامادەیى خۆى نیشاندا بە جێبەجێ کردنى ئیلتزاماتەکان بە پێ ى بەرنامە و پلانى وەزارەت. بۆ زانین ئێستا چەند پڕۆژەیەکى بنیاتنانى هێڵى 132 کى ڤى لە شارى هەولێر دەست بەکارن وەک لە خوارەوە هاتوون: - پڕۆژەى بنیاتنانی هێڵى (هەولیر غازى - قوشتەپە)    ( 17کم )  - (50) تاوەر- کۆمپانیاى زۆزگ - پڕۆژەى بنیاتنانی هێڵى (سەنتەرى هەولێر -رۆژئاواى هەولێر) ( 18  کم ) - (53) تاوەر - کۆمپانیاى زۆزگ - پڕۆژەى بنیاتنانی هێڵى (ئازادى - رۆژئاواى هەولێر)  ( 6کم ) - (17) تاوەر  - کۆمپانیاى   TL - پڕۆژەى گۆڕینى تەلى هێڵى (رۆژئاواى هەولێر - خەبات) ( 25 کم )  - کۆمپانیاى   TL   - پڕۆژەى بنیاتنانی هێڵى (کەسنەزان شاویس) ( 13کم )   - کۆمپانیاى   TL تێکراى رێژەى کارى ئەنجامدراو بۆ گشت پڕۆژەکانى سەرەوە 58% یە. 14- گرفتى پڕۆژەى دابینکردن وێستگەکانى مۆبایل بۆ سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە لە لایەن کۆمپانیاى (ێان ئێر)ى ئێرانى جێ بەجێ دەکرێت، پرۆژەگە سەڕەڕاى ئەوەى گرنگە بۆ شارى هەولێر دوو ساڵە وەستاوە چارەنووسى دیار نى یە، بەهۆى راگرتن و نەهێشتنى (LC)، بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە کۆمپانیاى جێ بەجێکار (ێان ئێر)  بانگێش کراوە، دواى کۆبوونەوە و پێکهێنانى لیژنەى بەدواداچوون بۆ دیراسەت کردن و ووردبینى کردن و دیارى کردنى لایەنى کەم تەرخەم، دواتر رێککەوتن ئەنجامدرا، وە کۆمپانیا رازى بووە بە کەم کردنەوەى کۆژمەى تێچووى پڕۆژە بە بڕى (142،782) دۆلار.  
15- گرفتى خراپى بارودۆخى کارەبا لە دەڤەرى سۆران، ساڵانێکە دەڤەرى بارزان بە تایبەتى (بارزان- رێزان- مێرگەسور - شێروان مەزن)، لەبەر کەمى کارەبا و نزمیى ڤۆڵتیە و خراپى کوالیتیەکەیەوە دەناڵێنن، لە هەندێ ناوچە ئاستى ڤۆڵتیە ئەوەندە نزمە کە ناتوانرێت ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان بەکاربخات. پڕۆژەیەکى وەزارەتمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى کارەباى دەڤەرەکە بە هۆى قەیارانى داراییەوە ماوەیەکى زۆر بوو وەستا بوو.بەمەبەستى کاراکردنەوەى پڕۆژەى ناوبراو هەوڵێکى زۆر لەگەڵ بەڵێندەرى پڕۆژەکە (کۆمپانیاى شاندز) بۆ ئەوەى دەست بەکارەکانى بکاتەوە لەو دەڤەرە سەرەڕاى قەیرانى دارایى و لە دواى هەوڵێکى زۆر و زنجیرە کۆبوونەوەیەک توانرا بەسەرکەوتوویى بگەین بە رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیاى (شاندز) وە ڕازى بێت  بە کەم کردنەوەى کۆژمەى تێچووى پڕۆژە بە بڕى (240،000) دۆلار، وە بە دەست بەکاربوونەوە لە کارکردن بە پێ ى بەرنامەیەکى پوخت و پلانێکى تۆکمە و خێرا بۆ ئەوەى بتوانرێت بەر لە هاتنى وەرزى زستان کارەکان تەواو بکرێن و کێشەى کارەباى دەڤەرەکە بە یەکجارەکى چارەسەر بکرێت، وە لە ماوەى (6) شەش مانگدا کارەکانى تەواو بکات، کە بریتیە لە پڕۆژەکانى (راکێشانى دوو فیدەرى  33کەى فى دەبل سێرکت لە وێستگەى رێزان بۆ هێلى 33 کى ڤى ( سۆران - مێرگە سوور / بارزان ) +راکێشانى فیدەرى 33 کى فى دەبل سرکت لە وێستگەى رێزان بۆ وێستگەى شیروان مەزن ) + راکێشانى فیدەرى 33 کى فى دەبل سرکت لە وێستگەى کۆیە بۆ وێستگەى تەق تەق ) +راکێشانى فیدەرى 33 کى فى دەبل سرکت لە وێستگەى خەبات بۆ وێستگەى ئیفراز )، رێژەى ئەنجامدانى کار لە ئێستادا لەم پرۆژەی بریتیە لە ( 92%). سەبارەت بە رێککەوتنى نێوان وەزارەت و کۆمپانیاى شاندز، لە فەرمانى وەزارى ژمارە (3828) لە 26/6/2019دا هاتووە.

4649518122019_1.jpg

1350518122019_7.jpg

3450518122019_8.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure