221 جار خوێندراوەتەوە 19/03/2020
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، فه‌رمانگه و وێستگه‌كانی ناو هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
رۆژی 17/3/2020 به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌رك و ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كاره‌با كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا سه‌ره‌ڕای پشوویان به‌رده‌وامن له ده‌وامكردن و خزمه‌تی هاوڵاتیان، ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، كۆنتڕۆلی كاره‌با و سێ وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆلتیه و هه‌ر شه‌ش فه‌رمانگه‌كه‌ی چاكردنه‌وه‌ی كاره‌با له سه‌نته‌ری شاری به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی لێكردنیان كه وه‌ك سه‌ربازێكی ون شانبه‌شانی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی و ناوخۆ، به‌رده‌وامن له ده‌وام و شه‌ونخوونی بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌بن، له‌هه‌مان كاتیش له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كێشه‌و پێداویستییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌كاتی ده‌وامكردن دێنه‌ئاراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندرووستی ئه‌و فهرمانهبهرانه كرده‌وه كه پێویسته پابه‌ندی رینماییه ته‌ندروستییه‌كان و ههنگاوهبهراییهكانی خۆپاراستن بن له‌كاتی ده‌وامكردن و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن.
جێی باسه له‌كاتی ئێستادا كه فه‌رمانبه‌ران له پشوودان، ته‌نها له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 3 هه‌زار كارمه‌ندی كاره‌با به‌شێوه‌ی نۆره كاری ئێشكگری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ئیشپێكردنی 91 وێستگه و 50 فه‌رمانگه‌ی چاكردنه‌وه‌ی كاره‌با و كۆنتڕۆلی كاره‌با.



sawen