202 جار خوێندراوەتەوە 12/09/2020

وەزیری كارەبا: زیاتر لە 290 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوەو بۆ بەتایبەتكردنی دابەشكردنی كارەباش هەنگاوی گرنك نراوە

كۆبوونەوەی راوێژكاری وەزارەت بەڕێوەچوو

وەزیری كارەبا: زیاتر لە 290 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوەو بۆ بەتایبەتكردنی دابەشكردنی كارەباش هەنگاوی گرنك نراوە

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون بەووردی باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی و گیروگرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا كرا، وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی كارەكانی پرۆژەی تۆڕی زیرەك و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا بوو لەمبارەیەوە وتی: وەزارەتی كارەبا لە هەنگاوەكانی چاكسازیی سەركەوتوو بووەو بۆ پرۆژەی تۆڕی زیرەكیش تا ئێستا توانراوە 290 هەزار و 408 پێوەری كارەبا لەسەنتەری شارەكان ببەسترێت، سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوە كرد پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باشی بۆ نراوەو لەنزیكەوە بەدواداچوونی وورد بۆ ئەم پرۆسە گرنگەی وەزارەت دەكەم تاوەكو بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و كەرتی كارەبادا بێت و ببێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی لە 40%ی بەفیرۆدانی كارەبا، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەی كارەبا. لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان كرد دەست بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكان بكەنەوەو خۆیان بۆ وەزری زستان ئامادە بكەن، هاوكات لەپێناو خێراكردنی كارەكان و كەمكردنەوەی رۆتین وەزیری كارەبا دەسەڵاتی تەواویی دا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاگان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە لەسەر رێژەی داهاتی خۆیان ئەنجامی دەدەن، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا سوپاسی فەرمانبەرانی كارەبای كرد كە سەرەڕای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی توانرا دۆخی كارەبا بەرەو باشتر ببرێت و لە ئێستادا لەهەموو سێكتەرەكان كاری جیددی و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی ژێرخانی كارەبا بەهێز بكرێت و رەوشی كارەبا روو لەباشی بكات .

4045201592020_1.jpg

5745201592020_2.jpg

1746201592020_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure