273 جار خوێندراوەتەوە 17/09/2020
لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر وێستگەی كارەبای كەسنەزانیان ئیشپێكرد
لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمێكدا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 17/9/2020 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پرۆژەی (وێستگەی گۆڕینی كارەبای 132/33/11 كەی ڤی كەسنەزان و راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری 132 كەی ڤی و دەركردنی 8 فیدەرەی 11 كەی ڤی ) لە پارێزگای هەولێر كرایەوە، كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای بیست و دڵسۆز جێبەجێ كراوە.
وەزیری كارەبا لەوتەیەكیدا وێڕای سوپاسی رێزدار سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و تەواویی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەمخۆری و هاوكارییان لەبونیاتنانی وێستگەكە و راكێشانی هێڵ و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا، ئاماژەی بەوەش كرد كە رەزامەندی دراوە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لەناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا ، لەم نزیكانەش ژمارەیەك وێستگەی دیكە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان راوەستابوو لەم كابینەیەدا بودجەی بۆ تەرخانكراوەو بەمنزیكانە دەكرێنەوە. لەو وتەیەدا وەزیری كارەبا باسی گرنگی بەگەڕخستنی وێستگەكە كرد بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆری و چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لەتەواویی ناحیەی كەسنەزان و بەشێك لە بەنسەڵاوەو ناو سەنتەری شاری هەولێر.
دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەوتەیەكیدا وێڕای سوپاسی وەزیری كارەبا كە خەمخۆرانە بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارەبا و باشكردنی دۆخەكە ، بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریی و پاڵپشتی وەزارەتی كارەبای دا ، لەتەوەرێكی قسەكانیدا پارێزگاری هەولێر باسی لەبەردەوامبوونی هەڵمەتەكانی بڕینی سەرپێچیەكان كردەوە كە بەهۆی كۆرۆناوە كەمێك راوەستابوو لەمبارەیەوە وتی: هەر 10 قایمقامیەت و هەموو ناحیەكانی پارێزگای هەولێرم راسپاردووە كە لەگەڵ فەرمانگە تایبەتەكانی وەزارەتی كارەبادای دەست بەهەڵمەتەكانی بڕینی سەرپێچیەكان بكەنەوەو بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵش كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو سامانە گرنگەی كارەبا بكەن، سوپاسی خەڵكی هەولێری كرد كە پاڵپشت و یارمەتیدەری باشبوونی دۆخەكە بوون.
بەڕێوبەرەی كۆمپانیای دڵسۆز و بیست لەلایەن خۆیەوە لەوتەیەكیدا سوپاسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێریان كرد كە هاندەرو پاڵپشتیان بوون بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆژە گرنگە









sawen