93 جار خوێندراوەتەوە 29/09/2020
وەزیری كارەبا پێشوازی لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كرد
رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەتیان تاوتوێكرد
ئەمڕۆ رێكەوتی 29/9/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كرد ، لەو دیدارەدا كە راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنان ئامادەیبوون؛ باس لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت كرا، بەتایبەتی ئەو بوارانەی كە تایبەتە بە گرفتی زەوی و زارو رووناككردنەوەی شەقامەكان و دابینكردنی كارەبا بۆ پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە، كە لەماوەكانی رابردوودا وەزارەتی كارەبا رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لەرێكخستن و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت .


sawen