132 جار خوێندراوەتەوە 01/10/2020
وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر وێستگەی كارەبای نووسەرانیان بەسەركردەوە
لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەو بونیاتنانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا كە بۆ بەهێزبوونی ژێرخانی كارەبا و بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا پێویستن ، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەیاوەری دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر وێستگەی گۆڕینی كارەبای 132 كەی ڤی نوسەرانیان بەسەركردەوە كە بڕیارە لە 25/ 3 / 2021 كارەكانی تەواو بێت.
وەزیری كارەبا بەشەكانی وێستگەكەو كارەكانی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە تیمەكانی وەزارەتی كارەبا و ستافی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە كردوو داوای لێكردن لەماوەی خۆیدا پرۆژەكە تەواو بكرێت و پابەندی كوالێتی و مەرجەكانی وەزارەتی كارەبا بن.
وێستگەی گۆڕینی كارەبای 132 كەی ڤی كە 27 فیدەری 11 كەی ڤی و 15 فیدەری 33 كەی ڤی لەخۆ دەگرێت و رۆڵێكی گەورەی لەكەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر ناوچەیەكی فراوانی ناو سەنتەری شاری هەولێر دەبێت.


sawen