211 جار خوێندراوەتەوە 12/09/2020
لەهەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت
وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر و دهوك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات .
دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند وەزارەتی كارەبا چەند پرۆژەیەكی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر لەبەردەمدایە لەقۆناغی ئامادەكردنی تەندەردایە و هەر پرۆژەیەكیشیان بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت ، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئەوەشی روونكردەوە كە ئەم پرۆژانە هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆرو لەرووی كەڵكی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگە ، ئەمە وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە .

sawen